Abdullah Shukur
20 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 21 ئەیلوول 2016
وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو رایگەیاند: "ھەوڵەکانی ئێمە لە ماوەی شەش مانگی رابردوو، کاریگەری پاشگەزبوونەوەی لەسەر زیاتر لە ٣٠٠ ھەزار کۆچبەر ھەبوو کە ویستویانە بە ئەورووپا بگەن. دەریای ئیجە ئێستا ناوچەیەکی سەقامگیرە و تۆڕی قاچاخچییەکان لەناوبردراون. ئەم مۆدێلە دەبێتە نموونەیەک بۆ ناوچەکانی دیکەی جیھان. ئامادەین ئەزموونەکانمان بەش بکەین".
چاوشئۆغڵو ھاوسەرۆکی کۆبوونەوەی "ھەماھەنگی نێودەوڵەتی" لە دانیشتنی ئەنجوومەنی گشتی باڵای کۆچ و پەنابەرانی لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد.
چاوشئۆغڵو رایگەیاند کە تورکیا میوانداری لە سێ ملیۆن پەنابەران دەکات.
راشیگەیاند کە ٢ ملیۆن و ٧٠٠ هەزاریان ھاووڵاتی سووریان و ئەمەش دەکاتە نزیکەی سەدا ١٥ی ژمارەی دانیشتوانی سووریا لە پێش سەرھەڵدانی شەڕ. گوتیشی: "ھەوڵی تەواو دەدەین بۆ ئەوەی ئەمانە ژیانێکی ستاندارت بەرێ بکەن".
چاوشئۆغڵو ئاشکراشی کرد کە سەدا ١٥ی پەنابەرانی سووریا لە کەمپەکان دەمێننەوە و ئەوانی دیکەش لە شارەکان نیشتەجێن. جەختیشی لەوە کردەوە کە خزمەتی تەندروستی و پەروەردە پێشکەش بە گشت ئەو پەنابەرانە دەکرێن.
چاوشئۆغڵو ئاشکراشی کرد کە مافی ھاووڵاتیبوون بە پەنابەرانی سووری دەدرێت.
چاوشئۆغڵو زیاتر گوتیشی: "کارەکانمان لە دەریای ئیجە نموونەیە و بەرەنگاری دژی قاچاخچییەکان دەبینەوە. ژیان رزگار دەکەین و سیاسەتی ئێمە لەمبارەیەوە بەردەوامە".
راشیگەیاند کە تورکیا گشت ئەو کۆچبەرانە وەردەگرێتە کە دەچنە دوورگەکانی یۆنان. گوتیشی: "ساڵی رابردوو بەھۆی کۆچی نایاساییەوە زیاتر لە ھەزار کەس گیانیان لەدەستدابوو. بەڵام ئێستا زیاتر لە شەش مانگە ھیچ کەسێک لە کەناراوەکانی تورکیا گیانی لەدەستنەداوە. رۆیشتنی نایاسایی کۆچبەران رۆژانە لە حەوت ھەزار کەسەوە دابەزیوە بۆ ١٠٠ کەس. ھەوڵەکانی ئێمە لە ماوەی شەش مانگی رابڕدوو،ھەوڵەکانی ئێمە لە ماوەی شەش مانگی رابڕدوو، کاریگەری پاشگەزبوونەوەی لەسەر زیاتر لە ٣٠٠ ھەزار کۆچبەر ھەبوو کە ویستویانە بە ئەورووپا بگەن. دەریای ئیجە ئێستا ناوچەیەکی سەقامگیرە و تۆڕی قاچاخچییەکان لەناوبردراون. ئەم مۆدێلە دەبێتە نموونەیەک بۆ ناوچەکانی دیکەی جیھان. ئامادەین ئەزموونەکانمان بەش بکەین".