Bayram Altuğ
18 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 19 کانوونی یەکەم 2019
جنێڤ- AA
كۆمیسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ سه‌ربه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بڵاویكرده‌وه شیكردنه‌وه به‌راییه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن له یه‌كه‌مین كۆڕبه‌ندی جیهانیی په‌نابه‌راندا به‌ڵێنی حه‌وت ملیار و ٧٠٠ ملیۆن دۆلار دراوه.
یه‌كه‌مین كۆڕبه‌ندی جیهانیی په‌نابه‌ران كه دوێنێ له ئۆفیسی سویسرای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به هاوسه‌رۆكایه‌تیی هه‌ریه‌ك له توركیا، پاكستان، كۆستاریكا، ئه‌سیۆپیا و ئه‌ڵمانیا ده‌ستیپێكرد، كۆتاییهات.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ سه‌ربه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه به‌ڵێنی زیاتر له چوار ملیار و ٧٠٠ ملیۆن دۆلاری بۆ په‌نابه‌ران، پشتیوانییكردنی كه‌رتی تایبه‌ت له‌و وڵاتانه‌ی كه میوانداریی په‌نابه‌ران ده‌كه‌ن و ره‌خساندنی هه‌لی نوێی كاركردن، له‌لایه‌ن گرووپی بانكی جیهانه‌وه دراوه.
هه‌ر له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه بانكی گه‌شه‌پێدانی ئینته‌ر ئه‌مێریكان، به‌ڵێنی ملیارێك دۆلاری داوه و له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا هاوبه‌شه‌كانی دیكه كه له زۆرێك له كۆڕبهندهكاندا به‌شدارییان كردووه، به‌ڵێنی زیاتر له دوو ملیار دۆلاریان به په‌نابه‌ران و ئه‌و وڵاتانه‌ی میواندارییان ده‌كه‌ن، داوه.
راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی كۆمیسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ سه‌ربه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی له سه‌رانسه‌ری جیهاندا ٢٥ ملیۆن و ٩٠٠ هه‌زار په‌نابه‌ر هه‌ن و تێیدا هاتووه: "كه‌رتی تایبه‌ت گه‌وره‌ترین به‌ڵێنی تا ئێستا سه‌باره‌ت به كه‌سانی ناچاركراو به ده‌ربه‌ده‌ربوون، داوه".
جه‌خت لهوهشكراوهتهوه كه به‌وشێوه‌یه كۆی گشتیی به‌خشینه‌كان له كۆڕبه‌نده‌كه‌دا زیاتره له حه‌وت ملیار و ٧٠٠ ملیۆن دۆلار.