سياسەت

دژە تیرۆری کوردستان: "مووشەکێک ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کرا"

دەزگای دژە تیرۆری کوردستان رایگەیاند، مووشەکێک ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کراوە.

Sarmand Hameed  | 14.04.2021 - نوێکردنەوە : 15.04.2021
 دژە تیرۆری کوردستان: "مووشەکێک ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کرا"

Arbil

هەولێر - AA

دەزگای دژە تیرۆری کوردستان رایگەیاند، مووشەکێک ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کراوە.

کەمێک پێش ئێستا دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بیسترا.

لە بارەی ئەو رووداوەوە، دەزگای دژە تیرۆری کوردستان لە پەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە کە مووشەکێک ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کراوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هیچ وردەکارییەک لەمبارەیەوە نەخراوەتەڕوو.

لەلایەکی دیکەش وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "دەزگا پەبوەندیدارەکان راسپێردراون بەدواداداچوون و لیکۆڵینەوە بکەن و دواتر هۆکاری تەقینەوەکە و دەرەنجامی لێکۆڵینەوەکە بڵاودەکەینەوە".


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın