جيهان, جەمال خاشقچی

کاردانەوەی سعوودیە لە ھەمبەر دوو بڕیاری ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا

- سعوودیە: "دوو بڕیارەکەی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا لەبارەی دۆسیەی جەمال خاشقجی و جەنگی یەمەن، دەستوەردانێکی روونە لە کاروباری ناوخۆی ئێمەدا".

Zana Natık Kerem  | 17.12.2018 - نوێکردنەوە : 18.12.2018
کاردانەوەی سعوودیە لە ھەمبەر دوو بڕیاری ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا

İstanbul

ریاز ــ AA

سعوودیە رایگەیاند کە ھەردوو بڕیارەکەی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا لەبارەی دۆسیەی کوشتنی رۆژنامەوانی سعوودی، جەمال خاشقجی و جەنگی یەمەن رەت دەکاتەوە و ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو دوو بڕیارە دەستوەردانێکی روونە لە کاروباری ناوخۆدا.

سعوودیە لە راگەیەندراوێکدا کە ئاژانسی فەرمی ھەواڵیی (SPA) بڵاویکردووەتەوە ھەڵوێستی خۆی لە ھەمبەر ئەو دوو بڕیارە کە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا سەبارەت بە دۆسیەی کوشتنی جەمال خاشقجی و جەنگی یەمەن بڵاویکردووەتەوە نیشانداوە و رایگەیاندووە "ئەنجوومەنی پیران ئەو دوو بڕیارەی لەسەر بانگەشە و تۆمەتبارکردن کە ھیچ بنەمایەکی نییە دەرکردووە، ھەروەھا دوو بڕیارەکە، دەستوەردانێکی روونە لە کاروباری ناوخۆدا، ئەمە جگە لەوەی کە رۆڵی سعوودیە لەسەر ھەردوو ئاستی ھەرێمیی و نێودەوڵەتی لەبەرچاو نەگیراوە".

لە راگەیەندراوەکەدا، ھاتووە لە کاتێکدا سعوودیە جەخت دەکاتەوە لەسەر پەرۆشی بەردەوامبوون و پێشخستنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا لە ھەمان کاتدا، نیگەرانی خۆی لەم هەمبەر ئەو جۆرە ھەڵوێستانە دەردەبڕێت کە لە لایەن ئەندامانی دامەزراوەیەک لە وڵاتێکی ھاوپەیمان و دۆست نیشان دەدرێت.

ھەر لە راگەیەندراوەکەدا، سعوودیە جەختی کردووەتەوە کە ھەر دەستوەردانێک لە کاروباری ناوخۆدا، یان ببێتە مایەی زیان گەیاند بە شای ئەو وڵاتە، جێنشین، سەروەری و پێگەی سعوودیە، رەت دەکاتەوە و ئەوەشی خستووەتەڕوو کە ئەم جۆرە ھەڵوێستانە کاریگەری ناکاتە سەر ئەو رۆڵەی کە سعوودیە لە سەر ئاستەکانی عەرەبی، ئیسلامی، ھەرێمیی و نێودەوڵەتی دەیگێرێت.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش ھاتووە، سعوودیە درک بەوە دەکات کە ئەو ھەڵوێستەی ئەنجوومەنی پیران پەیامێکی ھەڵە ئاراستە ھەموو ئەو کەسانە دەکات کە دیانەوێت درز بکەوێتە پەیوەندییەکانی نێوان سعوودیە و ئەمریکا، بۆیە سعوودیە ئومێدەوارە کە ئەو پرسە تێکەڵ بە مشتومڕە سیاسییەکانی ناوخۆ لە ئەمریکا نەکرێت، ھەروەھا رێگەش نەدرێت کاریگەری خراپ لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات دروست بێت.

سەبارەت بە دۆسیەی جەمال خاشقجی لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە کە سعوودیە پێشتر جەختی کردووەتەوە کە رووداوی کوشتنی ھاووڵاتی، جەمال خاشقجی تاوانێکی رەتکرایەوە و گوزارشت لە سیاسیەت و دامەزراوەکانی وڵاتدا ناکات. لە ھەمان کاتدا رەتیکردووەتەوە ئەگەر ھەوڵ بدرێت، دۆسیەکە لە رێرەوی دادپەروەریی سعوودیە دەربکرێت.

سەبارەت بە جەنگی یەمەنیش لە راگەیەندراوەکەدا سعوودیە رایگەیاندووە، لەو ھەوڵانەی بەردەوامە کە بە ئامانجی گەیشتنی لایەنەکان یەمەن بۆ چارەسەری سیاسی بۆ قەیرانی ئەو وڵاتە خستوویەتییەگەڕ، ئاماژەی بەوەشداوە کە زۆر بە گرنگییەوە رەوشی مرۆیی لە یەمەن رەچاوکردووە، بە جۆرێک کە لە رێگەی ناوەندی شا سەلمان-ەوە ھاوکاری مرۆیی رەوانەی گەلی یەمەن دەکرێت بە تایبەتیش لێقەوماوانان لەسەرجەم ناوچەکانی یەمەن.

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو ئەنجوومەنی پیران بە کۆی دەنگ، بڕیارێکی پەسەندکرد کە بەرپرسیاریەتی کوشتنی جەمال خاشقجی خستە ئەستۆی جێنشینی سعوودیە، شازادە محەمەد بن سەلمان بن عەبدولعەزیز، ھەروەھا ئەنجوومەنی پیران دەنگی دابوو لەسەر پڕۆژە یاسای کشانەوەی پاڵپشتی ئەمریکا بۆ ھاوپەیمانیەتی عەرەبی بەڕابەرایەتی سعوودیە لە یەمەن.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن