Fırat Taşdemir
02 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 03 ئەیلوول 2022
ئەنقەرە- AA
لەڤەنت گۆکتاش کە یەکێکە لە گومانلێکراوانی تیرۆرکردنی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر نەجیب حەبلەمیتئۆغڵو و بۆ دەرەوەی وڵات هەڵاتووە، لە شاری سڤیلەنگرادی بولگاریا دەستگیرکرا.
وەزاەتی ناوخۆی تورکیا لەو بارەیەوە رایگەیاند، عەقیدی خانەنشین، لەڤەنت گۆکتاش کە لەلایەن سکرتاریەتی گشتیی ئینتەرپول بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرچووبوو، لە شاری سڤیلەنگرادی بولگاریا قۆڵبەست کرا.
هەریەک لە وەزارەتی داد هەروەها سەرۆکایەتی فەرمانگەی ئینتەرپوڵ سەربە بەرێوبەرایەتی گشتیی ئاسایشی تورکیا، دەستیان بە رێککارەکان کرد سەبارەت بە گەڕاندنەوەی گومانلێکراوە دەستگیرکراوەکە بۆ تورکیا.