Brussels Hoofdstedelijk Gewest
بڕۆكسل - AA
یەکێتیی ئەورووپا پێشوازیی لە هەنگاوەکانی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئەرمینیا کرد.
بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە نووسینگەی نوێنەرى باڵاى پەيوەندييەكانى دەرەوە و سياسەتى ئاسايشى يەكێتیى ئەورووپا، جۆزێپ بۆرێل بڵاوکراوەتەوە، تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو کە دانانی نوێنەری تایبەتی تورکیا و ئەرمینیا بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان جێگەی سوپاسگوزارییە.
لە راگەیەندراوەکەدا یەکەم کۆبوونەوەی نوێنەرانی تایبەتی تورکیا و ئەرمینیا بە "هەنگاوی ئەرێنی" وەسف کراوە و جەخت لە پشتیوانیی يەكێتیى ئەورووپا بۆ هەنگاوەکانی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتەکە کراوەتەوە.
جەخت لەوەشکراوەتەوە کە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتەکە دەبێتە هۆی بەهێزبوونی سەقامگیریی و بوژانەوەی ئابووریی لە ناوچەکەدا.
ئەمڕۆ هەینی، تورکیا و ئەرمینیا رێکەوتن لەسەر بەردەوامییدان بە دانوستانەکانی نێوانیان بە ئامانجی ئاساییکرنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەدوو وڵات بەبێ هێچ پێش مەرجێک.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن