جيهان

یەمەن.. هاوپەیمانییەتی عەرەبی بەكوشتنی ٤٧ ماسیگر تۆمەتبار دەكرێت

- رێكخراوی ھیومان رایتس وۆچ: "لە سەرەتای ٢٠١٨وە تا ئێستا هاوپەیمانییەتی عەرەبی، ٤٧ ماسیگری لە یەمەن كوشتووە و ١٠٠ی دیكەشی دەستگیركردووە".

Zana Natık Kerem  | 21.08.2019 - نوێکردنەوە : 25.08.2019
یەمەن.. هاوپەیمانییەتی عەرەبی بەكوشتنی ٤٧ ماسیگر تۆمەتبار دەكرێت

Yemen

یەمەن ــ AA

رێكخراوی ھیومان رایتس وۆچ، هاوپەیمانییەتی عەرەبی بەوە تۆمەتباركرد كە لە سەرەتای ٢٠١٨وە تا ئێستا، ٤٧ ماسیگری لە یەمەن كوشتووە و ١٠٠ی دیكەشی دەستگیركردووە.

ھیومان رایتس وۆچ كە رێكخراوێكی ناحكوومییە و بارەگاكەی لە شاری نیویۆركە راپۆرتێكی بڵاوكردەوە و تیادا ئاماژەی بەوەكردووە كە لە سەرەتای ٢٠١٨دا، هێزەكانی دەریاوانیی هاوپەیمانییەتی عەرەبی پێنج هێرشیان بۆسەر بەلەمی ماسیگران لە یەمەن ئەنجامداوە.

لە راپۆرتەكەدا هاتووە "لە ئاكامی هێرشەكاندا، ٤٧ ماسیگر كوژراون کە لەنێویاندا حەوتیان منداڵ بوون و ١٠٠ی دیكەش دەستگیركراون كە ژمارەیەكیان لە گرتووخانەكانی سعوودیە رووبەڕووی ئەشكەنجەدان بوونەتەوە".

ھیومان رایتس وۆچ راشیگەیاندووە "هێرشەكانی هاوپەیمانییەتی عەرەبی بۆسەر ماسیگران لە یەمەن ئەگەری هەیە بە ئەنقەست ئەنجامدرابن كە ئەوەیش دەچێتە چوارچیوەی پێشێلكردنی یاساكانی جەنگەوە".

ھیومان رایتس وۆچ لە راپۆرتەكەیدا نووسیویەتی "ئەو بەرپرسانەی هاوپەیمانییەتی عەرەبی كە فەرمانی ئەنجامدانی هێرش و ئەشكەنجەدانی ماسیگرانیان داوە لە یەمەن، تێوەگلاون لە تاوانی جەنگ".

بەپێی راپۆرتەكە بەڕێوەبەری بەشی فریاكەوتن لە ھیومان رایتس وۆچ بە وەكالەت، پریانكا موتابارتی گوتوویەتی "هێزەكانی دەریاوانی هاوپەیمانییەتی عەرەبی، بەشێوەی بەردەوام هێرشیان كردووەتە سەر بەلەمی ئەو هاووڵاتییە یەمەنیانەی كە سەرقاڵی راوە ماسین، بەبێ‌ ئەوەی لەوە دڵنیابن كە ئەوانە ئامانجێكی سەربازی بن یان نا".

لە كۆتایی راپۆرتەكەدا رێكخراوەكە ئەوەی خستووەتەڕوو كە هاوپەیمانییەتی عەرەبی هیچ لێكۆڵینەوەیەكی لەو هێرشانە نەكردووە كە هێزەكانیان بۆسەر بەلەمی ماسیگران لە یەمەن ئەنجامیانداوە.

هیچ روونكردنەوەیەك لەوبارەیەوە لە لایەن هاوپەیمانییەتی عەرەبی بەڕابەرایەتی سعوودیە بڵاونەكراوەتەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın