Ata Ufuk Şeker
29 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 30 حوزەیران 2018
برۆكسل - AA
یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی سزا ئابوورییه‌كانی سه‌ر رووسیای بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگی دیكه درێژکردەوە كه به‌هۆی ناسه‌قامگیركردنی ئۆكرایناوه به‌سه‌ریدا سه‌پاندبوو.
به‌رپرسێكی باڵای یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له لێدوانێكیدا له‌باره‌ی لووتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتیی ئەورووپا كه 28 و 29ی حوزه‌یران له برۆكسل پایته‌ختی به‌لجیكا به‌ڕێوه‌چوو و به‌رده‌وامه، رایگه‌یاندووه بڕیار له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی سزا ئابوورییه‌كانی سه‌ر رووسیا دراوه.
18ی ئازاری 2014 رووسیا به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی ده‌ستی گرت به‌سه‌ر كۆماری سه‌ربه‌خۆی قرم و شاری سیڤاستۆپۆڵدا. دواتر به‌هۆی داگیركردنی قرم و سه‌رهه‌ڵدانی گرژی و ئاڵۆزی له رۆژهه‌ڵاتی ئۆكراینا، یه‌كێتی ئه‌ورووپا، ئه‌مریكا و چەند وڵاتێکی دیکە سزایان بەسەر رووسیادا سەپاند.
یه‌كێتی ئه‌ورووپا سه‌ره‌تا له 2014دا سزای ئابووریی به‌سه‌ر رووسیادا سه‌پاند. به‌پێی سزاكان كه له‌ئێستادا ماوه‌كه‌ی درێژكراوه‌ته‌وه، 28 ئه‌ندامه‌كه‌ی یه‌كێتییه‌كه چه‌ك به رووسیا نافرۆشن، كڕینی به‌رهه‌مه‌كانی نه‌وت و گازی رووسیا له وڵاتانی ئه‌ورووپا سنوورداردهكرێت. هه‌روه‌ها بانكه رووسییه‌كانیش له كه‌رتی دارایی ئه‌ورووپا وه‌ده‌رده‌نرێن.
به‌تایبه‌تی سزاكان سنوورداركردنی بازرگانی و وه‌به‌رهێنان له‌خۆده‌گرێت و هه‌موو شه‌ش مانگ جارێك ماوه‌كه‌ی درێژده‌كرێته‌وه.
سزاكانی ئێستا وادەکەی له31ی ته‌مووزی داهاتوودا كۆتایی دێت.