Mohamad Misto,Selen Temizer,Ramal Abdullah Mahmood
29 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 29 حوزەیران 2018
ده‌رعا/ ئه‌نقه‌ره - AA
ژماره‌ی ئه‌و هاووڵاتییە سوورییانه‌ی بەهۆی هێرشەکانی رژێمی سووریا و پشتیوانانی بۆ سەر شاری ده‌رعا به‌ره‌و ناوچە هاوسنوورەکانی ئوردون و ئیسرائیل هه‌ڵاتوون، گه‌یشتووه‌ته ١٥٠ هه‌زار كه‌س.
سه‌رچاوه‌كانی به‌رگری شارستانی ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن به‌هۆی هێرشه‌کانی رژێم و پشتیوانانی بۆ سەر شاری ده‌رعا باشووری رۆژئاوای سووریا، لانیكه‌م ١٥٠ هه‌زار سڤیل ناچاربوون روو لە ناوچه هاوسنووره‌كانی ئوردن و به‌ره‌و به‌رزاییه‌كانی جۆلانی داگیركراو بكه‌ن.
په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو له ده‌رعا رایگه‌یاند كه زۆربه‌ی هاووڵاتییانی سڤیل به‌ره‌و سنووره‌كانی ئوردن هەڵاتوون به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته رێگه‌ی نه‌داون پێبنێنه ناو خاكی ئوردن له ناوچەکانی نزیك سنووری ئوردن گیرساونه‌ته‌وه.
ئه‌و هاووڵاتییانه‌یش كه په‌نایان بۆ سنووری به‌رزاییه‌كانی جۆلان بردووه پانكارتهكانی "ناوچه‌ی پاراستن و ئاسایشمان ده‌وێت"، "داخستنی ده‌روازه سنوورییه‌كان به رووی په‌نابه‌راندا تاوانی مرۆڤایه‌تییه"یان بهرزكردووەتهوه.
وێڕای هۆشدارییه‌كانی ئه‌مریكاش رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و پشتیوانانی دوای كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی به‌شی ناوه‌ڕاستی سووریا و به‌مه‌به‌ستی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی باشووری وڵاته‌كه له ٢٠ی ئه‌م مانگه ده‌ستییان كردووه به ئۆپه‌راسیۆنی ده‌رعا.
گه‌وره به‌رپرسانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش زوو زوو نیگه‌رانی خۆیان له‌وه ده‌رده‌بڕن كه مه‌ترسی له سه‌ر ژیانی ٧٥٠ هه‌زار كه‌س هه‌یه له ده‌رعا.
له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی دوو رۆژی رابردوودا بۆ سه‌ر ناوچه‌كه ژماره‌ی قوربانیان گه‌یشته ٥٥ كه‌س.