Abdullah Shukur
28 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 29 حوزەیران 2018
دەرعا/ئەنقەرە - AA
نەخۆشخانەیەک لە پارێزگای دەرعای باشووری رۆژئاوای سووریا، لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە کرایە ئامانج.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە دەرعا رایگەیاندووە، نەخۆشخانەی موسەیفا کە دەکەوێتە رۆژھەڵاتی پارێزگای دەرعا لە دوو ھێرشی ئاسمانیدا کراوەتە ئامانج.
محەمەد ساڵح کە یەکێکە لە پزیشکەکانی ئەو نەخۆشخانەیە بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە "لە کاتێکدا کە نەخۆشخانەکە خزمەتی پێشکەش بە ھاووڵاتیان دەکرد، لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیاوە بە بۆمبی ھێشوویی (ڤاکوم) کراوەتە ئامانج، بەم ھۆیەوەش کەسێکی سڤیل کوژراوە و ١٤ سڤیلی دیکەش برینداربوون کە باری تەندروستی ژمارەیەک لەو کەسانە ناجێگیرە".
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.