یه‌كه‌مین گه‌ڕی پێواژووی هاریكاریی باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئه‌ورووپا به سه‌رۆكایه‌تی توركیا ده‌ستپێده‌كات
یه‌كه‌مین گه‌ڕی پێواژووی هاریكاریی باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئه‌ورووپا كه بۆ قۆناغی ٢٠٢٠-٢٠٢١ له‌لایه‌ن توركیاوه سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كرێت، له‌لایه‌ن ئه‌كادیمیای دادی توركیاوه له‌نێوان رۆژانی ٣٠ی ئه‌یلوول-یه‌كی تشرینی یه‌كه‌م به‌شێوه‌ی ئۆنڵاین به‌ڕێوه‌ده‌چێت
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
یه‌كه‌مین گه‌ڕی پێواژووی هاریكاریی باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئه‌ورووپا، كه بۆ قۆناغی ٢٠٢٠-٢٠٢١ له‌لایه‌ن توركیاوه سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كرێت، له‌لایه‌ن ئه‌كادیمیای دادی توركیاوه له‌نێوان رۆژانی ٣٠ی ئه‌یلوول-یه‌كی تشرینی یه‌كه‌م به‌شێوه‌ی ئۆنڵاین به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
پێواژووه‌كه ١٣ وڵاتی باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئه‌ورووپا، له‌نێویشیاندا هه‌ریه‌ك له ئه‌لبانیا، بولگاریا، مه‌کدۆنیای باكوور، له‌خۆده‌گرێت و به فراوانترین كۆڕبه‌ندی هاریكاریی ناوچه‌یی داده‌نرێت، له‌قۆناغه‌كانی ١٩٩٨-١٩٩٩ و ٢٠٠٩-٢٠١٠شدا له‌لایه‌ن توركیاوه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرا، بۆ جاری سێیه‌م و بۆ ماوه‌ی ساڵێك له یه‌كی ته‌مووزی ٢٠٢٠دا ئه‌و ئه‌ركه‌ی پێ سپێردرایه‌وه.
له‌چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی پێواژووه‌كه‌دا له‌نێوان رۆژانی ٣٠ی ئه‌یلوول-یه‌كی تشرینی یه‌كه‌م ئه‌كادیمیای دادی توركیا میوانداریی پرۆگرامێكی ئۆنڵاین ده‌كات له‌ژێر ناونیشانی "وۆركشۆپی پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ست به پیشه و به‌ر له پیشه له‌لای دادوه‌ران و داواكارانی گشتیی له‌دوای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ" به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له وۆركشۆپه‌كه‌دا پره‌نسیپه‌كانی "خاوه‌ندارێتییكردنی ناوچه‌یی" و "گشتگیربوون" كه بناغه‌ی پێواژووه‌كه پێكده‌هێنن، ده‌كر‌ێنه بنه‌ما و تاوتوێی ئه‌و ئاسته‌نگ و به‌ربه‌ستانه ده‌كرێت كه به‌ره‌وڕووی دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌ییه دادپه‌روه‌رییه‌كانی وڵاتانی به‌شداری پێواژووه‌كه و به‌تایبه‌ت دادوه‌ران و داواكارانی گشتیی له‌دوای په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بێته‌وه به‌ر له كار و پیشه‌كانیان و له‌كاتی ئه‌نجامدانی كاره‌كانیاندا و هه‌روه‌ها باسی ته‌وه‌ره‌كانی هاریكارییكردن له‌وباره‌یه‌وه ده‌كرێت.
له وۆركشۆپه‌كه‌دا كه له‌نێوان رۆژانی ٣٠ی ئه‌یلوول-یه‌كی تشرینی یه‌كه‌مدا به زمانی ئینگلیزی به‌شێوه‌ی ئۆنڵاین به‌ڕێوه‌ده‌چێت، دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌ییه دادپه‌روه‌رییه‌كانی وڵاتانی ئه‌ندامی پێواژووه‌كه به‌شداریی ده‌كه‌ن.