ھەرێمی کوردستان.. ژمارەی عومرەکاران لە ٢٦ ھەزار کەس بۆ ٢٠٠ کەس دابەزیووە
- کۆرۆنا و دۆخی ئابووری ھەرێمی کوردستان و رێکارەکانی تەندروستی لە سعوودیە وایکردووە کە ژمارەی عومرەکاران بگاتە نزمترین ئاست. لە کاتێکدا ساڵانی پێشووتر زیاتر لە ٢٦ ھەزار کەس عومرەیان دەکرد، ئەمساڵ تەنها ٢٠٠ کەس عو‌مره‌یان ئه‌نجامداوه.
Arbil
هه‌ولێر - AA - هێمن حوسێن
کۆرۆنا و دۆخی ئابووری ھەرێمی کوردستان وایکردووە کە ژمارەی عومرەکاران بگاتە نزمترین ئاست. لە کاتێکدا ساڵانی پێشووتر زیاتر لە ٢٦ ھەزار کەس عومرەیان دەکرد، ئەمساڵ تەنها ٢٠٠ کەس عو‌مره‌یان ئه‌نجامداوه.
گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هه‌رێمی كوردستان، نەبەز ئیسماعیل ئاماژه به‌وه ده‌كات كه سعوودیه چه‌ند رێنماییه‌كی تایبه‌ت به ئه‌نجامدانی گه‌شتی عومره ده‌ركردووه و ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو كه تا ئێستا هیچ بڕیار و رێنماییه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج نییه.
نه‌به‌ز ئیسماعیل گوتیشی: ''ئەوەی ئەرکە لەسەر عومرەکار ئەوەیە کە ئەگەر کەسێک تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بێت، سەرجەم کاروانەکە لەسەر ئەرکی خۆیان کەرەنتین دەکرێن کە ئەمەش بەڕاستی ئەرکێکی قورسە لەسەر عومرەکارانی ئێمە، بەڵام ئەوەی گرنگە دەستپێکردنەوەی گەشتەکانە، چونکە داخوازییەکی زۆر ھەبوو بۆ گه‌شتكردن، بەڵام دوای دەرچوونی رێنماییەکان، ساردبوونەوەیەک لەلایەن ھاووڵاتییانەوە ھەبوو بەجۆرێک تا ئێستا کەمتر لە ٢٠٠ کەس لە ٢١ی ئادار تا ئێستا سەفەری کردووە لە کاتێکدا ساڵانی پێشووتر، واتا پێش بوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا، تا ئه‌م كاته ٢٦ ھەزار کەس سەردانی سعوودیەی دەکرد بە مەبەستی ئەنجامدانی عومرە''.
گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی چۆنیه‌تی وه‌رگرتنی ڤاكسین و نۆره‌گرتنی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌نیازی گه‌شتكردنن گوتی: ''بە سوپاسەوە وەزارەتی تەندروستی ھاوکارە و کۆمپانیاکان زانیاری پێشوەختە دەدەن بەو کەسانەی کە دەیانەوێت گەشتی عومرە ئەنجام بدەن و ئه‌مه‌ش كارئاسانی بۆ هاووڵاتییان ده‌كات''.
نەبەز ئیسماعیل ئاماژه‌ی به مانه‌وه‌ی عومره‌كاران كرد له سعوودیه و گوتی: ''لە پێشووتردا ماوەی مانەوەی عومرەکار ١٠ رۆژ بوو، لەئێستادا ١٣ رۆژە، چونکە سێ رۆژی یەکەم کەرەنتین دەکرێن، دوای ئەوەی کە پشکنینی کۆرۆنای بۆ دەکرێت ئینجا دەتوانێت داخلی مەدینەی پیرۆزبێت و نوێژەکان ئەنجام بدات بە رێنمایی تەندروستی و رەچاوکردنی دووری نێوانیان و بەکارهێنانی ماسک''.
به‌گوته‌ی گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی بارودۆخی ته‌ندروستییه‌وه تێچووی گه‌شتی عومره دوو به‌رامبه‌ر زیادیكردووه و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر دۆخی هاووڵاتییان دروستكردووه و له‌مباره‌یه‌وه گوتی: ''ھەرچەندە ئێمە نرخ دیاریی ناکەین بەڵکو چاودێری رێکارەکان دەکەین، بەڵام وەک ئەوەی بسیتوومانە، سێ رۆژەکە لەسەر ئەرکی ئەو پارەیە کە عومرەکار دەیداتە کۆمپانیاکە، بەڵام ئه‌گه‌ر عومره‌كار تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو، ئه‌وا تێچووی كه‌ره‌نتینكردن له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیه‌تی، هه‌ر بۆیه‌ش پێشووتر به‌هۆی كێبڕكێی كۆمپانیاكان، تێچووی عومرەکار دابەزیبوو له‌نێوان ٦٥٠ دۆلار تا ٨٥٠ دۆلار بەپێی ئه‌و خزمەتگوزارییانەی کە پێشکەشی دەکرا، بەڵام ئێستا بەھۆی رێکارەکانی تەندروستی کە سعوودیە پێشکەشی دەکات، تێچووی عەمرەکار بووەتە ھەزار و ٣٥٠ دۆلارە''.
نەبەز ئیسماعیل له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج بۆ ئه‌مساڵ گوتی: ''فه‌ریزه‌ی حەج جیاوازە، ساڵی پار پڕۆسەی حەج بەڕێوەنەچوو، لە ١٩ی ١٢ی ٢٠١٩دا، چوار هه‌زار و ٣٥٠ ناو بەتیروپشك هه‌ڵبژێردران و ئامادەبوون بۆ ئەوەی ساڵی ٢٠٢٠ سەفەر بکەن، به‌ڵام بەھۆی دۆخی ته‌ندروستی و بوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا نەتوانرا سەفەر بکەن و ئەمساڵ ئەگەر سەفەری حەج ھەبێت ئەوانەی ناویان لە ساڵی ٢٠١٩ دەرچووە دەتوانن ئەمساڵ گەشتی حەج بکەن، بەڵام تا ئێستا سعوودیە ھیچ بڕیار و رێنماییەکی تایبەتی بە پڕۆسەی حەج دەرنەکردووە، چونکە ئێستا کاتەکە کۆتایی ھاتووە، هاوكات رێكاره‌كانی مامەڵەکردن زۆر کاتی دەوێت''.
گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هه‌رێمی كوردستان، نەبەز ئیسماعیل گوتیشی: ''ئەوەی لای ئێمە ھەیە، بەپێی مەرجەکان نابێت ھیچ کەسێک لەتەنیشت یەکتر دابنیشێت لەھیچ شوێنێک، بۆیە رێکارەکان ئەوەندە وردن، نازانین داھاتووی بڕیارەکان چۆن دەبێت، بەڵام ئێمە ھەموو مامەڵەکانمان ئامادەن و ئەگەرچی رەنگە ئەو ناوانەی كه له ٢٠١٩ دەرچوون ھەندێکیان لەئێستادا نەتوانن سەفەری حەج بکەن و ھەندێک گیانیان لەدەستدا بێت و کەسی دیکه‌ی یەدەگ لە شوێنیان دابندرێت، بەڵام تا ئێستاش ھیچ بڕیار و رێنماییەک نییە تا نزیکبوونەوە لە جەژن چاوەڕوان دەکەین بزانین دوا بڕیار چی دەبێت''.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن