وان
دانیشتوانی گوندی دۆنەمەچی ناوچەی ئەردەمیتی شاری وان بۆ دابینکردنی ئالیکی وەرزی زستانی مەڕ و مەڵاتەکانیان ئەو پوش و کڵۆشەی کۆیان کردووەتەوە بە ھەباشە دەکوتن.
خەڵکی ناوچەکە لە تاریکیی شەودا لە ژێر رۆشنایی چرایەک کە بە تراکتۆرەوە بەستراوە پوش و کڵۆشەکانیان دەکەنە نێو ھەباشە و دەیکوتن، بەوەیش تەپ و تۆزێکی زۆر بەو ناوەدا بڵاو دەبێتەوە.
مەڕداران و دانیشتوانی ئەو گوندانە دەڵێن بە رۆژ بەھۆی ئیشوکاری زۆرەوە ناتوانن کا و گزرەکانیان بکوتن و بەناچاری بەشەو ئەو کارە دەکەن.