Abdullah Shukur
14 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 15 کانوونی یەکەم 2016
حەلەب - AA
سەرەڕای ھەوڵەکانی رووسیا و تورکیا لەبارەی دەستەبەرکردنی ئاگربەستی لە رۆژھەڵاتی حەلەب، میلیشا شیعەکانی ژێر فەرماندەی ژەنەڕاڵی ئێرانی جەواد، ھێرشی زەمینیان بۆ سەر رۆژھەڵاتی شاری حەلەب دەستپێکرد.
میلیشیاکانی حزبوڵڵا، کەتیبەی فاتیمیونی ئەفغانی و کەتیبەی بزووتنەوەی نوجەیبای عێراقی خەڵکی سڤیل دەکەنە ئامانج.
-ھێرشی میلیشیا شیعەکان لە ژێر فەرماندەیی ژەنەڕاڵێکی ئێرانی لە کاتی گفتوگۆکانی تورکیا و رووسیا جێگەی سەرنجە.
لە کاتی ھەوڵی ھەردوو وڵاتی تورکیا و رووسیا لەسەر دەستەبەرکردنی ئاگربەستی لە رۆژھەڵاتی شاری حەلەب، ھەزاران چەکداری شیعە لە ژێر فەرماندەیی ژەنەڕاڵی ئێرانی سەید جەواد ھێرشیان بۆ سەر خەڵکی سڤیل دەستپێکرد.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە پەیامنێرانی ئاژانسی ئانادۆڵو لە رۆژھەڵاتی شاری حەلەب ھاتووە، ھێرشەکانی میلیشیا شیعەکان لە ژێر فەرماندەیی ژەنەڕاڵی ئێرانی جەواد بۆ سەر رۆژھەڵاتی شاری حەلەب لە لایەن کەتیبەی فاتیمیونی ئەفغانستانی، حزبوڵڵا و کەتیبەی بزووتنەوەی نوجەبای عێراقی دەستیپێکردووە.
میلشیا شیعەکانی ژێر فەرماندەیی جەنەراڵی ئێرانی جەواد ھەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئەو گەڕەکانەی رۆژھەڵاتی حەلەب دەدەن کە پێشبینی دەکرێت خەڵکەکە لێی بگوازرێتەوە.
میلیشا شیعەکات چەکی قورسی وەک تۆپ و تانک و مووشەک لە ھێرشەکانیان بەکاردەھێنن.
ئەو ناوچانەی کە ھێرشی تێدا ئەنجام دەدرێت، ھەمان ئەو ناوچانەیە کە تورکیا لەگەڵ رژێمی رووسیا بەمەبەستی گواستنەوەی خەڵکی سڤیل لەسەری رێککەوتوون.
ئەم هێرشانە لە کاتێکدایە کە ئێوارەی رۆژی سێشەممە رێککەوتنەکە ئەنجامدرا و ئامادەکاری بۆ گواستنەوەی خەڵکی سڤیل دەستیپێکردبوو.
ھێرشی میلیشیا شیعەکان لە ژێر فەرماندەیی ژەنەڕاڵێکی ئێرانی لە کاتی گفتوگۆکانی تورکیا و رووسیا جێگەی لێ وردبوونەوەیە.