Cuba
ھاڤانا ــ AA
بەرپرسانی کوبا رایانگەیاند، فڕۆکەیەکی نەفەرھەڵگری وڵاتەکەیان بە ١٠٤ سەرنشینەوە دوای فڕینی لە فڕۆکەخانەی ھاڤانا تێکشکاوە و کەوتووەتەخوارە.
ئاژانسی ھەواڵیی ئەسوشییەیتد پرێس بڵاوی کردووەتەوە کە کەناڵی فەرمی کوبا رایگەیاندووە فڕۆکەیەکی جۆری "پیوینگ ٧٣٧" دوای فرینی لە فڕۆکەخانە خوسیە مارتی کە بە نیازبوو بە ئاراستەی شاری ھۆلگوین بڕوات تێکشکاوە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشداوە کە فڕۆکەکە لە نێوان فڕۆکەخانەی خوسییە مارتی لە ھاڤانا و شارۆچکەی سانتیاگۆ دی لاس ڤیگاس تێکشکاوە.
بەرپرسانی کوبا تا ئێستا ھیچ زانیارییەکیان لە بارەی چارەنووسی سەرنشینی فڕۆکەکە رانەگەیاندووە.