گیانله‌ده‌ستدانی دوو كه‌س له ئه‌مریكا به هۆی لافاوه‌وه
- به هۆی لافاوه‌وه له ناوه‌ڕاستی ئه‌مریكا، دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و دووی دیکەش بێ سه‌روشوێن بوون.
New York
نیویۆرك - AA
به هۆی بارینی به‌فر و بارانی به‌خوڕ له ناوه‌ڕاستی ئه‌مریكا لافاو دروستبوو، به‌و هۆیه‌شه‌وه دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و دووی دیکەش بێ سه‌روشوێن بوون.
له‌و باره‌یه‌وه به‌رپرسانی ویلایه‌تی نیبراسكا ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه له كاتێكدا به‌ده‌م هاوكاری كه‌سێكه‌وه چوون كه له‌نێو ئۆتۆمبێلێكدا گیریخواردبوو، كه‌سێك به‌ر لێشاوی لافاوه‌كه كه‌وتووه و گیانی له‌ده‌ستداوه.
به‌رپرسان ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو ئه‌و كه‌سه‌ی دیكه كه گیانی له‌ده‌ستداوه كه‌سێكی به‌ته‌مه‌نه و سه‌ره‌ڕای لافاو له ماڵه‌وه ماوه‌ته‌وه و نه‌هاتووه‌ته ده‌ره‌وه.
هه‌ر به هۆی لافاوه‌وه له نیبراسكا دوو كه‌س بێ سه‌روشوێن بوون.
به‌رپرسان باسیان له‌وه‌یش كرد كه ژماره‌یه‌كی زۆر پرد و رێگاوبان به هۆی لافاوه‌كه‌وه زیانیان به‌ركه‌وتووه و تیمه‌كانی فریاگوزاریش به‌رده‌وامن له‌سه‌ر كاره‌كانی گه‌ڕان و رزگاركردن و گواستنه‌وه.