Mümin Altaş
04 شوبات 2024•نوێکردنەوە: 05 شوبات 2024
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، ئەرکی فەرماندەیی یەکەی ١٥٢ لە چوارچێوەی ناتۆ وەک پۆلیسی ئاسمانی، لە ٣١ی کانوونی دووهەمەوە ڕادەستی فەرماندەیی یەکەی ١١٣ دەکرێت.
بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتەکە، فەرماندەیی یەکەی ١٥٢ بە چوار فڕۆکەی F-16 و ٧٤ کارمەندەوە، بۆ ئەرکی پۆلیسی ئاسمانی لە ڕۆمانیا دەبێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە ئەرکی ئەو فەرماندەییە لە ٣١ی کانوونی یەکەمەوە ڕادەستی یەکەی ١١٣ دەکرێت و هاتووە: "یەکەی ١١٣ بە چوار فڕۆکەی F-16 و ٨٠ کارمەندەوە دوای ئەو فڕینە سەرکەوتوویەی و ناسینی ناوچەکە، لە شاری فەتەستی ڕۆمانیا جێگیر کرا. ئەرکی پۆلیسی ئاسمانی پێشکەوتووی ناتۆ بڕیارە کە ١ی نیسانی ٢٠٢٤ کۆتایی پێ بێت".