Rewa Mahmood Hasan
29 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 30 ئادار 2019
واشنتۆن - AA
فەرماندەی هێزەکانی ناوەندیی ئەمریکا CENTCOM جەنەڕاڵ جۆزیڤ ڤۆتەل، لە مەراسیمێکدا ئەرکەکەی خۆی رادەستی جەنەڕال کەنەز ماکینز کرد.
ڤۆتەل کە بۆ سێ ساڵ فەرماندەیی CENTCOM ی کرد، دواجار لە مەراسیمێکدا کە لە فلۆریدا و لە بارەگای CENTCOM بەڕێوەچوو، ئەرکەکەی خۆی رادەست کرد.
لە مەراسیمەکەدا جێگری وەزیری بەرگری ئەمریکا پاتریک شاناهان و ژمارەیەکی تری بەرپرسی مەدەنی و سەربازیی ئامادەی بوون.
ڤۆتەل لەلایەن سەرۆکی پێشووی ئەمریکاوە لە ٢٠١٦ دا رەوانەی فەرماندەیی CENTCOM کرابوو.