Mazın Asad
30 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 31 مای,س 2017
واشنتۆن - AA
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، رایگەیاند کە گواستنەوەیەکی چەکی بچووک و ئۆتۆمبێلیان بۆ باڵی سووریای ریکخراوی تیرۆریستی پەکەکە، پەیەدە ئەنجامداوە.
گوتەبێژ بەناوی پنتاگۆن ئادریان رانکین گالۆوای لە لێدوانێکیدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند: "ئەمڕۆ ئەنجامدانی گواستنەوەی چەکی بچووک و تەقەمەنی و ئۆتۆمبێل بۆ ھێزە کوردەکانی نێو ھێزەکانی سووریای دیموکرات پشتڕاست دەکەمەوە".
گالۆوای ھیچ زانیارییەکی دەربارەی جۆری چەکەکان و رێژەی تەقەمەنی و ئۆتۆمبێلەکان نەدا.
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ لە سەرەتای ئەم مانگەدا رێنمایی بە پنتاگۆن دابوو کە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی رەققە چەک و پێداویستی سەربازیی بە پەیەدە/پەکەکە بدرێت.