Mohammed Baqi Hussein
20 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 21 شوبات 2017
ریاز - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه، عادل جوبه‌یر رایگەیاند "گه‌وره‌ترین پشتیوانی تیرۆر له جیهاندا ئێرانه".
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵیی سعوودیه SPA، جوبه‌یر له گوته‌یه‌كیدا كه له كۆنفرانسی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیی میونخ پێشكه‌شی كردووه رایگه‌یاندووه، گه‌وره‌ترین پشتیوانی تیرۆر له جیهاندا ئێرانه.
جوبه‌یر رایگه‌یاندووه ئێران بێ گوێدانه مافی هاووڵاتیبوونی خه‌ڵكی و سه‌روه‌ریی وڵاتان، پشتگیریی شیعه‌كان ده‌كات له هه‌ر شوێنێكی جیهان، له‌به‌رئه‌وه ئێران ده‌ستیوه‌رداوه‌ته كاروباری ناوخۆی زۆرێك له وڵاتان و رێزی له یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان نه‌گرتووه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئێران له یه‌مه‌ن و سووریا به‌شێك نییه له چاره‌سه‌ر، به‌ڵكو به‌شێكه له كێشه‌كه و گوتی: "ئێران گۆڕینی رژێمی ده‌وێت له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و پێویسته فشاری لێبكرێت تا هه‌ڵوێسته‌كانی بگۆڕێت".
عادل جوبه‌یر راشیگه‌یاندووه ئومێدیان بهحكوومهتهكهی تره‌مپه كه تازه ده‌سه‌ڵاتی گرتووه‌ته ده‌ست و ئاماژه‌ی به‌وه داوه، وڵاته‌كه‌ی سه‌باره‌ت به‌له‌ناوبردنی داعش خاوه‌نی هه‌مان بۆچوونه له‌گه‌ڵ تره‌مپ.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه ئاماژه‌ی به‌وه‌یشداوه، هه‌رچه‌نده رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رووبه‌ڕووی ململانێی زۆر بووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئومێدیان به‌ئاینده‌ی ناوچه‌كه هه‌یه.