Umur Koçak Semiz,Hemın Othman Mohammed
20 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 21 شوبات 2017
جيسابيك سيتی - AA
له زیادكردنێكی ئاشكرادا، ئامێرێكی ته‌له‌فۆنی سه‌ركرده‌ی نازییه‌كان، ئه‌دۆڵف هیتله‌ر به 243 هه‌زار دۆلار فرۆشرا.
له ماڵی مۆزه‌خانه‌ی مێژوویی ئه‌لێكسانده‌ر له جیسابیك سیتی سه‌ربه ویلایه‌تی ماریلاندی ئه‌مریكا، ته‌له‌فۆنه سووره‌كه له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه كڕا كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت و به‌شداری له زیادكردنه‌كه‌دا كردبوو.
ته‌له‌فۆنه‌كه كه له پشتیدا ناوی هیتله‌ر و سمبولی پارتی نازی هه‌بوو له زیادكردنه ئاشكراكهدا له 100 هه‌زار دۆلاره‌وه ده‌ستی پێكرد.
له پاش خۆكوشتنی هیتله‌ر له ساڵی 1945دا، ته‌له‌فۆنه‌كه له‌لایه‌ن سه‌ربازانی سوپای سۆڤیه‌ته‌وه له حه‌شارگه‌كه‌دا دۆزرایه‌وه.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیتله‌ر ئه‌و ته‌له‌فۆنه‌ی به‌كارهێنابوو بۆ ده‌ركردنی فه‌رمانه‌كانی كوشتن، به‌رپرسانی ماڵی مۆزه‌خانه‌ی مێژوویی ئه‌لێكسانده‌ر، ناوی ته‌له‌فۆنه‌كه‌یان نابوو "چه‌كی كۆكوژ".