ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی توركیا و ئێران
-یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ناوخۆی توركیا موحته‌ره‌م ئینجه و یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ناوخۆی ئێران حسێن زولفه‌قاری له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی هاوكاتی له ١٨ی ئازاردا و هه‌ماهه‌نگیه‌كانیان، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجام دا.
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ناوخۆی توركیا موحته‌ره‌م ئینجه و یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ناوخۆی ئێران حسێن زولفه‌قاری له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی هاوكاتی له ١٨ی ئازاردا و هه‌ماهه‌نگییه‌كانیان، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجام دا.
له راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆدا هاتووه، ئینجه‌و زولفه‌قاری له‌په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا خۆشحاڵ بوونی خۆیان ده‌ربڕیوه به‌رامبه‌ر خستنه‌گه‌ڕی رێككه‌وتنی دوولایه‌نه‌ی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی هاوكات دژ به گرووپه تیرۆریستییه‌كان و ئه‌و تاوانانه‌ی ئاسایشی توركیا و ئێران تێكده‌ده‌ن.
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا جه‌خت كراوه‌ته‌وه له‌وه‌ی هاریكارییه‌كان بۆ به‌ره‌نگاری دژ به قاچاخچێتی ماده‌ی هۆشبه‌ر و گرووپه تیرۆریستییه‌كان رۆڵێكی گرنگ ده‌گێڕێت بۆ خۆشگوزه‌رانی گه‌لانی هه‌ردوو وڵات.
به‌جیا له‌په‌یوه‌ندییه‌كی تری ته‌له‌فۆنییه‌دا كه ئه‌مڕۆ هه‌ریه‌ك له فه‌رمانده‌ی گشتی جه‌ندرمه جه‌نه‌ڕاڵ عارف چه‌تین و فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران قاسم ره‌زایی ئه‌نجامیان دابوو، بڕیاریان دا كه تا ماوه‌یه‌كی تر ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به‌رده‌وامی هه‌بێت.
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا جه‌خت كراوه‌ته‌وه له به‌رده‌وامیدانی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی توركیا و ئێران دژ به رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه\پژاك.