Rewa Mahmood Hasan
20 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 21 ئادار 2019
ئەنقەرە - AA
كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی تورکیا کۆتاییهات.
کۆبوونەوەکە بەسەرۆکایەتی سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆشکی کۆماریی بەڕێوەچوو، ٤ كاتژمێر و نیوی خایاند.
لە کۆبوونەوەکەدا "ههڵسهنگاندن كرا بۆ پڕۆسهی ههڵبژاردنی ٣١ی ئادار و رێكاری پێویست بۆ ئاسایش و پاراستنی پرۆسهكه".
ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی تورکیا لەبەشێکی کۆبوونەوەکەدا جهختی لهوه كردووهتهوه لەوەی تورکیا بە بەهێزی سوورە لەسەرئەوەی هەرگیز رێگا نەدرێت بە دروستکردنی رێڕەوی تیرۆر کە هەوڵی بۆ دەدرێت بەدرێژایی باشووری سنوورەکان (تورکیا) دروست بکرێت".
دەربارەی رۆژهەڵاتی فورات و پێشهاتەکانی ناو سووریاوە لە راگەیاندراوی تایبەت بە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیدا هاتووە: "تا منبج و رۆژهەڵاتی فورات لە رێکخراوەکانی تیرۆریستی پاک نەکرێتەوە، سەقامگیری لەناوچەکە و رێگری له کۆچ بەدی نایەت".
ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی تورکیا لە راگەیاندراوەکەیدا دەڵيت: "لە کۆبوونەوەکەدا جەخت کراوەتەوە لە سەر سووربوونی تورکیا بۆ بەرەنگاری دژ بە تەواوی رێکخراوەکانی تیرۆریستی هاوشێوەی پێشوو، بەهەمان شێوە بەردەوام دەبێت".
تەوەرێکی دیكهی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتیمانی تورکیا باسکردن بووە لەسەر پرسی هێرشە تیرۆریستییەکەی نیوزلاند، لەوبارەیەوە راگەیاندراوی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی رایگەیاندبوو: "(هێرشەکانی نیوزلاند) ئەوەی روویدا، لە کۆبوونەوەکەدا بەهەموو لایەنەکانییەوە راوێژی لەسەر کرا، کەشوهەوای بەخێوکردنی ئەو هزرە رەگەزپەرستیەی دژ بە ئیسلام کە وەک دیارە دوژمنایەتی تورکیش لەهەگبەیدابووە، بە ئاشکرا کردنی تەواوی ئەندامانی رێکخراوەیی کردەوەکە تاوتوێکراوە".
لە کۆبوونەوەکەدا زۆر بەتوندی ئیدانەی کردەوە تیرۆریستیەکەی نیوزلاند کراوە کە تێیدا کەسانی بێتاوانی کردووهتە ئامانج و تەنیا بەهۆی بیروباوەڕیانەوە کوژراون.
هۆشداری ئەوەشدراوە کە چاوپۆشیکردن لە دژایەتیکردنی ئیسلام و موسڵمانان کە خۆی گۆڕیووە بۆ تیرۆر و توندوتیژی، بە پاساوی جیاجیا دەبێتە هۆی زەمینەسازی بۆ هێرشی دیكهی هاوشێوە".