Kasım İleri
01 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 02 ئەیلوول 2021
واشنتۆن – AA
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا، لیۆد ئۆستن له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له ئه‌فغانستان به جیا په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك به‌رپرسانی كوێت، به‌حرێن، قه‌ته‌ر و ئیمارات ئه‌نجام دا.
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه تهلهفۆنییهكانهوه وه‌زاره‌تی به‌رگریی چوار راگه‌یه‌ندراوی جیای به هه‌مان ناوه‌ڕۆكه‌وه بڵاو كرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كاندا هاتووه وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا، لیۆد ئۆستن په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی كوێت، شێخ حامد جابر ئهلئالی ئه‌لسه‌باح؛ شازاده‌ی جێنشینی به‌حرێن، سه‌لمان بن حامد ئه‌لخه‌لیفه؛ میری قه‌ته‌ر، ته‌میم بن حەمەد ئال سانی و شازاده‌ی جێنشینی ئه‌بو زه‌بی (ئیمارات) محه‌مه‌د بن زاید ئال نەهیان ئه‌نجام دا.
له میانی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كاندا تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئه‌و وڵاتانه و پێشهاته‌كانی ئه‌فغانستان كراوه.