Zana Natık Kerem
07 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 08 ئادار 2023
ھەولێر – AA
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسعود بارزانی لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئەمریکا، ڵۆید ئۆستن کۆبوویەوە.
بارەگای بارزانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە مەسعود بارزانی پێشوازیی کردووە لە وەزیری بەرگریی ئەمریکا، ڵۆید ئۆستن و کۆبوونەتەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا وردەکاری زیاتر لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە، نەخراوەتەڕوو.
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزیری بەرگریی ئەمریکا، ڵۆید ئۆستن بەسەردانێکی پێشتر رانەگەیەنراو گەیشتە بەغدا.
ڵۆید ئۆستن دوای سەردانەکەی بۆ بەغدا، گەیشتە ھەولێر و لە میانیدا لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی کۆبوویەوە.