ئەنجومەنی کەمپی کەورگۆسک لە پارێزگای هەولێر رایگەیاند: لە ماوەی ساڵێکی مانەوەی پەنابەران لەو کەمپە ١٥ منداڵ لە دایکبوون و چوار کەسی دیکە کۆچی دواییان کردووە.
له سنوری پارێزگای هه‌ولێر چوار كه‌مپ بۆ ئاواره‌كانی سوری دروستكراون، به‌پێی ئاماره‌كان نزیكه‌ی 40 هه‌زار په‌نابه‌ری سوری له هه‌ولێر له كه‌مپه‌كاندا نێستەجێ بوون. كه‌مپی كه‌ورگۆسك و داره شه‌كران گهورهترنیانن.
كه‌مپی كه‌ورگۆسك ساڵێك ده‌بێ نزیكه‌ی 15 هه‌زار پەنابەری رۆژئاوای لێ نیشته‌جێكراوه، له‌ڕووی ئیدارییەوه كه‌مپه‌كه ده‌كه‌وێته ناحیه‌ی خه‌بات لە پارێزگای هه‌ولێر.
هێڤی محه‌مه‌د ئه‌نجومه‌نی كه‌مپی كه‌ورگۆسك بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ژیانی ناو كه‌مپه‌كه له ئێستا ئاسایی بۆ ته‌وه، حكومه‌تی هه‌رێم و رێکخراوه خێرخوازییه‌كان هاوكارییه‌كی باشی په‌نابه‌رانیان كردووه، ده‌توانن بڵێین كێشه‌ی ژیانمان له‌چاو رابردوو كه‌متره."
ئه‌نجومه‌نی كه‌مپی كه‌ورگۆسك باسی له رێژه‌ی له‌دایك بوون و مردن كرد و گوتی تائێستا چوار كه‌س مردوون پیاوێكی به‌ساڵا چوو، دوو ئافره‌ت و منداڵێک. هه‌روه‌ها تا ئێستا نزیكه‌ی 15 منداڵیش له دایكبوون.
دوای كه‌مپی كه‌ورگۆسك یه‌كێكی دیکە له‌و كه‌مپه گه‌ورانه‌ی بۆ ئاواره‌كانی سوری دروستكراون، له سنووری پارێزگای هه‌ولێر كه‌مپی داره شه‌كرانه كه ده‌كه‌وێته سنووری ناحیه‌ی داره شهركرانی هه‌ولێر، به‌گوێره‌ی دوا ئامار نزیكه‌ی 1200 خێزانه‌ی تێدا نیشتەجێ کراون.
به‌رێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی داره‌شه‌كران دكتۆره خوناو برایمۆك بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی:"له كه‌مپه‌كه‌ی ئێمه رۆژانه لانیكه‌م منداڵێك له‌دایك ده‌بێ. به‌گشتی تا ئێستا نزكه‌ی 30 منداڵ هاتوونه‌ته ژیانه‌وه."
له‌باره‌ی رێژه‌ی مردوان له‌و كه‌مپه خوناو گوتی: "مردن كه‌متره و تا ئێستا دوو حاڵه‌تمان تۆ ماركردووه."
ئه‌و كه‌سانه‌ی مردوون له‌هه‌ردوو كهمپهکە، كه‌سوكاره‌كانیان به‌ته‌مه‌نه‌كانیان ره‌وانه‌ی وڵاتی خۆیان كردۆته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێ به‌خاكیان بسپێرن.
ره‌نگین محه‌مه‌د، دانیشتوی كه‌مپی كه‌ورگۆسك ماوه‌ی دوو مانگه كچێكیان بووه ناوی ناوه لاڤه، ئه‌وه ده‌ڵێ به‌خێوكردنی ئه‌م منداڵه بۆ ئێمه ناخۆشه به‌ڵام ههرچیمانكردووه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌م ده‌بێ به‌باشترین شێوه به‌خێوی بكه‌ین.
كافیه كه‌ریم ته‌مه‌ن 40 ساڵ ماوه‌ی سالێكه له كه‌مپی كه‌ورگۆسك نیشته‌جێیه بۆ ئانادۆلو گوتی: "به‌گشتی ژیانمان ئاسایه لێره ئاو و كاره‌با و خۆراكمان هه‌یه كه‌مێك قه‌ناعه‌ت به ژیانه‌كه ده‌كه‌ین راسته له‌ناو كه‌مپین و بارودۆخێكی خراپمان هه‌یه به‌ڵام باشتره."
كافیه له‌گه‌ڵ سی منداڵه‌كه‌ی ئاواره‌ی هه‌رێمی كوردستان بوون، هاوسه‌ره‌كه‌ی له سوریایه ناتوانێ بێته كوردستان، وه‌ك به‌شێكی زۆر له ئاواره‌كانی ئه‌و كه‌مپه كافیه به‌ئاواتی ئه‌وه‌یه بگه‌ڕێته‌وه وڵاته‌كه‌ی خۆی و له‌ئاواره‌یدا نه‌بن.