ناوچەی كاراجەبەی لۆنگۆزو لە بورسە یەكێكە لەو ناوچانەی لە جیھاندا ھاوتای نییە. دارستانی لۆنگۆزو پەناگەی چەندەھا جۆری گیانەوەرە.
دارستانی لۆنگۆز ٢٥ كیلۆمەتر لە دووری ناوەندی ناوچەكەیە، دەنگی باڵندە و ئاو ناوچەكەیان رازاندۆتەوە و سەرنجی گەشتیارانی بۆ لای خۆی راكێشاوە.
ئەو دارستانانەی لە ژێر بەرزایی چیاكان دروستبوونە، بە ھۆی بارینی بارانی زۆر چەندین گولی ئاوی تێیادایە كە لە ھەر چوار وەرزی ساڵدا پڕن لە ئاو. ئەو پردەی بە دار لە لایەن خەڵكی ناوچەكەیەوە دروست كراوە ھی ١٠٠ ساڵ لەمەوبەرە، دێمەنی دارستان، پرد، گولی ئاو و جۆر و دەنگی باڵندەكانی ئەو دارستانە بوونە ھۆی راكێشانی سەرنجی گەشتیاران بۆ ئەو ناوچەیە.
ناوچەی لۆگۆزی كاراجەبەی وەكو ناوەندێكی حەسانەوە و پەناگایەكی ئەمنە بۆ سەدان جۆرە باڵندەی كۆچەر. ئەو باڵندانە كە رەنگە تەنیا وەكو رێبوارێك لە توركیا تێپەڕ ببن لە نێو دارستانەكانی لۆگۆزدا دەژین.
لە بارەی ئەو دارستان و ناوچەیەوە فۆتۆگرافەری سروشتی ناوچەكە ئاڵپەر تویدەش بۆ ئانادۆڵو گوتی: "ئەو ناوچەیە دەڵتایەكە لە شوێنی چوونە نێو دەریای مەڕمەرەی رووباری كۆجاچایەوە دروست بووە."
ئاڵپەر تویدەش ئاماژەی بەوە كرد ئەو لە نێو دارستانی ھاوچەشنی ئەوروپادا ئاو نامێنێتەوە، بەڵام لە دارستانی لۆگۆز بە ھۆی بارینی بارانی زۆرەوە گولەكان لە ھەر چوار وەرزی ساڵدا پڕن لە ئاو، بۆیە چاوەڕوانی ئەوە دەكرێ دارستانی لۆنگۆز لە بورسە زیاتر لە دارستانەكانی دیكە ببێتە ناوچەیەكی گشتیاری و ژمارەیەكی زۆر گەشتیار رووی تێ بكەن.
تویدەش لە بەردەوامی قسەكانیدا گوتی: "توانیومانە لە ماوەی دوو ساڵدا ٢٢٠ جۆرە باڵندەی جیاجیا كە لە دارستانەكەدا دەژین دەستنیشان بكەین، ئەم ژمارەیە بۆ ناوچەكە ژمارەیەكی زۆر باش و سەرنجڕاكێشە."