جیاواز لە وڵاتانی دیكەی ئەوروپا، روسیا سەری ساڵی ٢٠١٤ بە كردنەوەی دەرگای مۆزەخانە و پیشانگەكان یادكردەوە، بۆ ئەو مەبەستە ھەشت رۆژی حەفتەی یەكەمی ساڵی كردە پشوو تا بتوانن سەردانی ھۆڵ و مۆزەخانەكان بكەن.
حكومەتی روسیا لەو حەفتەیەدا ٦٠ مۆزەخانە و ٢٥ ھۆڵی پیشانگەی جیاجیای كردەوە، چوونە ژوورەوە بۆ ھەمووان و بێ بەرامبەرە و ئەمەش قەرەباڵغییەكی زۆری لە شارە گەورەكان بەتایبەتی لە مۆسكۆی پایتەخت دروستكرد، جگە لە روسییەكان گەشتیارێكی زۆر روویانكردۆتە ئەو شوینانە.
جیاوازییەكی زۆر لە روسیا دەبینرێ بەبەراورد لەگەڵ پار، زۆر قەرەباڵغتربووە بەوەی گەشتیارێكی زۆر رووی تێكردووە. بەو ھۆیە ژمارەی ئاسایشپارێزانی وڵات زۆر زیاتر بووە و لە ھەموو شەقامێكی شار چەند كارمەندێكی سەربە دەوڵەت دەبینرێن، بەرادەیەك لە زۆر شوێندا لەناكا و دەست بە پشكنین دەكرێ و خەڵكی تووشی سڕەگرتن دەبن.