شەوی یەکشەممە، لە شارۆچکەی نسێبین ژمارەیەک گەنجی ئەو شارە بۆ ساڵوەگەڕی کوژرانی سێ ئەندامی پەکەکە لە فەرەنسا گردبوونەوە و دەستیاندایە خۆپیشاندان.
خۆپیشاندەران جادەی ئیسماعیل ئیرماکیان داخست. دواتر ھێزە ئاسایشپارێزەکان بۆ بڵاوە پێکردنیان گازی فرمێسکڕێژیان بەکار ھێنا.
خۆپیشاندەران چوونەوە بەگژ پۆلیسدا و ماوەیەک لە نێوان هەردوولا شەڕ و تێهەڵچوون هاتە ئاراوە.