Sinan Doğan
08 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 09 مای,س 2021
بۆگۆتا - AA
لە کۆڵۆمبیا هەزاران کەس کە لە ٢٨ی نیسانەوە تا ئێستا دژ بە حکوومەتی وڵاتەکەیان خۆپیشاندان ساز دەکەن، لە زۆر شاری ئەو وڵاتە بەتایبەتی بۆگۆتا-ی پایتەخت رێپێوانیان ساز کرد.
دەیان کەس کە لە نوێنەرایەتی ناوخۆ پێکهاتبوون لەگەڵ گرووپی خوێندکاران کە لە چەند خاڵێکی جیاوازی بۆگۆتا کۆبوونەوە، بەشێوەیەکی ئاشتیانە هوتافیان دژ بە حکوومت دەگوتەوە و جارێکی دیکە کاردانەوەیان نیشاندا.
بە پێی ئەو هەواڵانەی لە میدیای ناوخۆی کۆڵۆمبیادا بلاوکراونەتەوە، باس لەوە دەکرێت کە پێکدادان لەنێوان پۆلیس و خۆپیشاندەراندا دروست بووە و، ژمارەیەک کەس برینداربوون.
لە روونکردنەوەیەکدا کە لە لایەن نووسینگەی بەدواداچوونی سکاڵا-ی کۆڵۆمبیاوە بڵاوکراوەتەوە، لەو خۆپیشاندانانەی دژ بە چاکسازی باج لە ٢٨ی نیساندا بە مانگرتنی سەرتاسەری دەستیان پێکردووە، ٢٦ کەس گیانیان لەدەستداوە.
لە کۆی ١٤٥ حاڵەتی بێ سەروشوێن بوون، تا ئێستا ٥٥یان دۆزراونەتەوە و، گەڕان بۆ دۆزینەوەی ٩٠ کەسەکەی دیکە بەردەوامە.