کۆنگرەی رۆژنامەوانیی مهی- ترهمپ
- سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئاشكرایكرد ئێستا بهریتانیا ئامادەکاریی دەکات بۆچوونە دەرەوە لە یەکێتیی ئەورووپا، ئەمریکا پابەندە بە ئەنجامدانی رێکەوتنێکی بازرگانی گرنگ، گەورە و پڕ لە وزە لەگەڵ بهریتانیا دوای دەرچوونی لە یەکێتیی ئەورووپا.
As Sulaymaniyah
لەندەن ـ AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئاشكرایكرد ئێستا بهریتانیا ئامادەکاریی دەکات بۆچوونە دەرەوە لە یەکێتیی ئەورووپا، ئەمریکا پابەندە بە ئەنجامدانی رێکەوتنێکی بازرگانی گرنگ، گەورە و پڕ لە وزە لەگەڵ بهریتانیا دوای دەرچوونی لە یەکێتیی ئەورووپا.
دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند بهریتانیا دەتوانێت لە یەکێتیی ئەورووپا دەربچێت و ئەوەش لە کۆتاییدا روودەدات.
ئەم گوتانەی ترەمپ لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەش لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی بهریتانیا، تێریزا مهی ھات لە لەندەن.
ترەمپ ستایشی ھەوڵەکانی مهی-ی لە پرسی چوونە دەرەوە لە یەکێتیی ئەورووپا کرد و رایگەیاند: "دەرچوونی بهریتانیا لە یەکێتیی ئەورووپا لە بەرژەوەندیی ئەو وڵاتە دەشکێتەوە".
گوتیشی: "بهریتانیا پێویستی بەوەیە سنوورێکی دیاریکراوی ھەبێت و کاروباری تایبەتی خۆی بەڕێوە ببات".
ئاماژەی بەوەش کرد دوای جیابوونەوەی بهریتانیا لە یەکێتیی ئەورووپا، ژمارەیەکی زۆر رێککەوتنی بازرگانی گەورە و دادپەروەرانە لەگەڵ ئەو وڵاتە واژوودەکەن.
ھەروەھا تیشكی خستهسهر ئهوهی وڵاتەکەی لەگەڵ بهریتانیا گەیشتوونەتە رێكکەوتن لە بارەی چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ کۆمپانیای ھواوی چینی.
ئەوەشی گوت: "توانیمان سەربکەوین بەسەر ناکۆکییەکاندا" بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر باس بکات.
لەلایەکی ترهوه سەرۆکی ئەمریکا درێژەی بە ھێرشەکانی بۆ سەر سەرۆکی شارەوانی لەندەن، سادق خان دا و بە کەسێکی نەرێنی ناوبرد، ئاماژەی بەوەش کرد خان لە بەڕێوەبردنی شارەکەدا کەسێکی لاواز و بێتوانایە.
ھەروەھا گوتی: "ناکرێت سەرۆکی شارەوانی لەندەن رەخنە لە نوێنەری ئەمریکا بگرێت، لە کاتێکدا زۆر کاری ھاوبەش و باشی بۆ بهریتانیا کردووە".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن