Tufan Aktaş
14 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 14 تەمووز 2021
ئیستانبوڵ- AA
لە شاری دێربن باشووری رۆژهەڵاتی کۆماری باشووری ئەفریقا، دایک و منداڵێک کە لە بینایەکدا گیریان خواردبوو، رزگاریان بوو و وەک دەگوترێت بیناکە لەلایەن کۆمەڵێک چەتەوە ئاگری تێبەردراوە.
ئەو گرتانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراونەتەوە، ئەوە نیشاندەدەن کە دایکەکە بۆ رزگارکردنی منداڵەکەی، خۆی هەڵداوەتە خوارەوە و بە هاوکاری ئەو خۆبەخشانەی لە نزیک شوێنی رووداوەکەبوون، تواندراوە منداڵەکە بەبێ هیچ زیانێک رزگار بکرێت.
ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی کە لەناو بیناکەدا گیراون و لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراونەتەوە، دەنگدانەوەیەکی گەورەیان بەدوای خۆیاندا هێناوە.
لە نۆی تەمووزەوە خۆپیشاندان لە کۆماری باشووری ئەفریقا دەستی پێ کرد و خۆپیشاندەران داوایان دەکرد لێخۆشبوون بۆ سەرکۆماری پێشووی وڵاتەکەیان، جاکۆب زوما دەربکرێت کە بە ١٥ مانگ زیندانیکردن سزادراوە، ماوەیەکی کەمیش دوای دەست پێکردنی خۆپیشاندانەکان، توندوتیژی و پێکداهەڵپژان روویاندا.
تا ئێستاش بەهۆی رووداوەکانەوە، ٧٢ کەس کوژراون و سەدانی دیکەش برینداربوون.