Nuri Aydın,Mehmet Şah Yılmaz
04 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 05 ئەیلوول 2020
ئەنقەرە - AA
ژمارەی تووشبووان بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە سەرتاسەری جیھاندا، ٢٦ ملیۆن و ٤٧٥ هەزار کەسی تێپەڕاند.
بەپێی ماڵپەرى "Worldometer" كه زانیارییەکانی پشت به ئاماره‌كانى په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، ٨٧٣ هه‌زار و ٢٨٥ كه‌س له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
لە کاتێکدا ژمارەى تووشبووانی په‌تاكه له جیهان گه‌یشتووه‌ته، ٢٦ ملیۆن و ٤٧٥ هه‌زار و ٥٦٨ كه‌س، ١٨ ملیۆن و ٦٦٥ هەزار و ٧٣٧ تووشبووی پەتاکە چاکبوونەتەوە.
هاوکات لەئێستادا، شەش ملیۆن و ٩٣٦ هەزار و ٥٤٦ کەس لە جیهاندا هەڵگری ڤایرۆسەکەن.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا، زۆرترین ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدانی بە په‌تاکە تۆمارکردووە كه تا ئێستا، شەش ملیۆن و ٣٣٥ هه‌زار و ٢٤٤ حاڵه‌تی تووشبوون و ١٩١ هەزار و ٥٨ حاڵەتی گیانلەدەستدانی تۆماركردووه.
دوای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا، ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به په‌تاكە تیایاندا ٢٥٠ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه به‌مشێوه‌یه‌یه:
''بەڕازيل چوار ملیۆن و ٤٦ هەزار و ١٥٠ حاڵه‌ت، هيندستان سێ ملیۆن و ٩٣٦ هەزار و ٧٤٧ حاڵه‌ت، رووسيا یەک ملیۆن و نۆ هەزار و ٩٩٥ حاڵه‌ت، پێرو ٦٧٠ هەزار و ١٤٥ حاڵه‌ت، كۆلۆمبیا ٦٤١ هەزار و ٥٧٤ حاڵه‌ت، کۆماری باشووری ئەفریقا ٦٣٣ هەزار و ١٥ حاڵه‌ت، مه‌كسیك ٦١٦ هەزار و ٨٩٤ حاڵه‌ت، ئيسپانيا ٤٨٨ هەزار و ٥١٣ حاڵه‌ت، ئه‌رجه‌نتین ٤٥١ هەزار ١٩٨ حاڵه‌ت، چیلی ٤١٤ هەزار و ٥٠١ حاڵه‌ت، ئێران ٣٨٠ هەزار و ٧٤٦ حاڵه‌ت، بەريتانيا ٣٤٠ هەزار و ٤١١ حاڵه‌ت، به‌نگلادیش ٣١٩ هەزار و ٦٨٦ حاڵه‌ت، سعوودیه ٣١٨ هەزار و ٣١٩ حاڵه‌ت، فەڕەنسا ٣٠٠ هەزار ١٨١ حاڵه‌ت، پاكستان ٢٩٧ هەزار و ٥١٢ حاڵه‌ت، توركیا ٢٧٤ هەزار و ٩٤٣ حاڵه‌ت و ئيتاڵيا ٢٧٢ هەزار و ٩١٢ حاڵه‌ت''.
به‌ده‌ر له ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه گیانله‌ده‌ستدان به په‌تای كۆرۆنا تیایاندا ١٠ هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه، به‌مشێوه‌یه‌یه:
''به‌ڕازیل ١٢٤ هه‌زار و ٧٢٩ حاڵه‌ت، هیندستان ٦٨ هه‌زار و ٥٦٩ حاڵه‌ت، مه‌كسیك ٦٦ هه‌زار و ٣٢٩ حاڵه‌ت، به‌ریتانیا ٤١ هه‌زار و ٥٢٧ حاڵه‌ت، ئیتاڵیا ٣٥ هه‌زار و ٥٠٧ حاڵه‌ت، فه‌ڕه‌نسا ٣٠ هه‌زار و ٧٠٦ حاڵه‌ت، پێرو ٢٩ هه‌زار و ٤٠٥ حاڵه‌ت، ئیسپانیا ٢٩ هه‌زار و ٢٣٤ حاڵه‌ت، ئێران ٢١ هەزار و ٩٢٦ حاڵه‌ت، كۆلۆمبیا ٢٠ هه‌زار و ٦١٨ حاڵه‌ت، رووسیا ١٧ هه‌زار و ٥٢٨ حاڵه‌ت، كۆماری باشووری ئه‌فریقا ١٤ هه‌زار و ٥٦٣ حاڵه‌ت و چیلی ١١ هه‌زار و ٤٢٢ حاڵه‌ت''.