Ahmet Furkan Mercan
04 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 04 ئەیلوول 2020
تۆکیۆ - AA
بوومەلەرزەیەک بەگوڕی پێنج پلە، ویلایەتی فوکوی خۆرئاوای دوورگەی هۆنشو-ی لە ژاپۆن هەژاند.
بە پێی ئاژانسی کەشناسی ژاپۆن، لە فوکوی کە دەکەوێتە کەناردەریای ژاپۆن لە خۆرئاوای وڵات، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی پێنج پلە روویداوە.
ئاژانسەکە هۆشداری روودانی سۆنامی نەدا بەهۆی ئەو بوومەلەرزەوە کە کاتژمێر ٠٩:١٠ بە کاتی تۆکیۆ لە قوڵایی ١٠ کم روودا.