Ekrem Biçeroğlu,Mehmet Nuri Uçar
04 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 04 ئەیلوول 2020
رامەڵڵا - AA
لێدوانی زاوا و گەورەراوێژکاری دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، جارید کۆشنەر لەبارەی پێکهێنانی حکوومەتێکی نوێی فەڵەستین کاردانەوەی رێبەرانی رێکخراوی رزگاری فەڵەستینی لێکەوتەوە.
کۆشنەر بە تەلەڤيزیۆنی ئەلجەزیرەی رايگەیاند ''گەلی فەڵەستین پێویستی بە رابەرایەتیکە کە ژیانێکی باشتری بۆ دابين بکات''.
بەڕێوەبەرانی باڵای رێکخراوی رزگاری فەڵەستین، لە لێدوانەکانیاندا بە ئاژانسی ئانادۆڵویان راگەیاند کە کۆشنەر ئامانجی ئیستیفزازکردنی حکوومەتی فەڵەستین و زیادکردنی گوشارە لەسەر حکوومەت.
ئەندامی ئەنجوومەنی کارگێڕی رێکخراوی رزگاری فەڵەستین و سکرتێری گشتیی پارتی گەلی فەڵەستین، بەسام ئەلساڵحی، رایگەیاند: ''لێدوانەکانی کۆشنەر هەوڵی تەسفیەکردنی مافەکانی گەلی فەڵەستین و تەواوکردنی پیلانی ئەمریکا-ئیسرائیلە''.
ساڵحی باسی لەوە کرد کە ئەگەر حکوومەتی فەڵەستین پلانی بەناو رێککەوتنی سەدە پەسەند بکات، ئەوا گەلی فەڵەستین مافی رێبەرایەتی نابێت.
هەروەها ئەندامی ئەنجوومەنی ناوەندی رێکخراوی رزگاری فەڵەستین و سکرتێری گشتیی بەرەی رزگاریی، واسڵ ئەبو یوسف، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە حکوومەتی فەڵەستین مل بۆ ئەو جۆرە گوشارانەی ئەمریکا کەچ ناکات و، لێدوانەکانی کۆشنەریشی بە ئەنجامی ئەو گوشارە لەقەڵەمدا کە ئەمریکا هەوڵدەدات لەسەر حکوومەتی فەڵەستینی دروست بکات.