Dildar Baykan Atalay,Rahel Ali
13 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 13 ئادار 2023
ئەنقەرە – AA
کۆبوونەوەی پەیوەندیدار بە دۆخی سووریا لەنێوان تورکیا، رووسیا، رژێمی بەشار ئەسەد و ئێران ١٥-١٦ی ئادار لە مۆسکۆ ئەنجام دەدرێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە دیپلۆماسییەکانەوە بە دەست گەیشتوون وادەی کۆبوونەوەی نێوان تورکیا، رووسیا، رژێمی بەشار ئەسەد و ئێران دیاریی کراوە. بەم جۆرە کۆبوونەوەکە لە ١٥-١٦ی ئادار لە مۆسکۆ ئەنجام دەدرێت.
جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا، بوراک ئاکچاپار؛ نوێنەری تایبەتی سەرۆکی رووسیا ڤلادیمیر پوتین بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی ئەفریقا، میخائیل بۆگدانۆڤ؛ راوێژکاری کاروباری سیاسیی لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران، عەلی ئەسغەر حاجی؛ جێگری وەزیری دەرەوەی رژێمی بەشار ئەسەد، ئەیمەن سوسان بەشداری لە کۆبوونەوەکەدا دەکەن.