Zana Natık Kerem
03 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 04 شوبات 2021
ھەولێر ــ AA
وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن و وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف ھاوکارییە دووقۆڵییەکانی نێوان بەغدا و تاران-یان تاوتوێ کرد.
ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراق بڵاویکردەوە کە فوئاد حوسێن لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ تاران لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف کۆبووەتەوە.
ئاماژەی بەوەیشداوە کە لە کۆبوونەوەکەدا، ھاوکارییە دووقۆڵییەکانی نێوان بەغدا و تاران تاوتوێ کراوە.
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن بەمەبەستی تاوتوێکردنی ژمارەیەک دۆسیەی ھاوبەش لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئێران، گەیشتە تاران.