Zana Natık Kerem
05 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 05 کانوونی یەکەم 2020
ھەولێر ــ AA
وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە ١٦ھەمین کۆنگرەی گفتوگۆی ساڵانەی مەنامە لە بەحرێن، بە جیا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سعوودیە، فەیسەڵ بن فەرحان و وەزیری دەرەوەی ئوردن، ئەیمەن سەفەدی کۆبووە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەحمەد سەحاف لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ شەممە فوئاد حوسێن لە پەراوێزی ١٦ھەمین کۆنگرەی گفتوگۆی ساڵانەی مەنامە لە بەحرێن، بە جیا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سعوودیە، فەیسەڵ بن فەرحان و وەزیری دەرەوەی ئوردن، ئەیمەن سەفەدی کۆبووەتەوە.
ئەحمەد سەحاف روونیکردەوە کە سەرەتا وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن لەگەڵ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سعوودیە، فەیسەڵ بن فەرحان کۆبووەتەوە و لە میانیدا ھەردوولا جەختیان لەسەر پتەوترکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و سعوودیە لە ھەموو بوارەکاندا، کردووەتەوە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەحمەد سەحاف باسی لەوەشکردووە کە فوئاد حوسێن ھەر لە پەراوێزی ١٦ھەمین کۆنگرەی گفتوگۆی ساڵانەی مەنامە لە بەحرێن لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئوردن، ئەیمەن سەفەدی کۆبووەتەوە و سەبارەت بە چۆنیەتی پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئوردن گفتوگۆیان کردووە.
دوێنێ ھەینی ١٦ ھەمین کۆنگرەی گفتوگۆی ساڵانەی مەنامە لە بەحرێن بەشداری ژمارەیەک وڵات لەنێویاندا تورکیا، دەستی پێکردبوو کە لە میانیدا سەبارەت بە ژمارەیەک پرس گفتوگۆ دەکرێت لەوانە سەقامگیری رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ئاسایشی دەریاوانیی.