Mazın Asad
07 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 07 تەمووز 2017
ھامبورگ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی نەرویج، ئێرنا سۆلبێرگ کۆبووەوە.
ئەردۆغان لەدوای بەشداری لە یەکەمین خولی کار لە پەراوێزی کۆبوونەوەی لووتکەی سەرکردەکانی G20 لە ژێر ناونیشانی "بازرگانی و گەشەسەندنی جیھانی"، لە کۆبوونەوە دووقۆڵییەکانی بەردەوامە.
لەو چوارچێوەیەدا ئەردۆغان لەگەڵ سۆلبێرگ کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا ھەریەک لە جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا مەھمەت شیمشەک، وەزیری دەرەوە مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری یەکێتی ئەورووپا لە حکوومەتی تورکیا عومەر چەلیک، وەزیری ئابووری نیھاد زەیبەکچی و وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکان بەرات ئاڵبایراک ئامادە بوون.