Sarmand Hameed
28 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 29 نیسان 2018
ئیسلام ئاباد - AA
لە ئاکامی هێرشێکی چەکدارییدا کە ژمارەیەک گەشتیاری لە سنووری ئەفغانستان کردە ئامانج، چوار هاووڵاتی پاکستانی کوژران.
بەرپرسی خۆجێی لە ناوچەی باشووری وەزیرستان(باکووری رۆژئاوای پاکستان)، ئیخلاق بانگاش گوتی "چەکدارەکان لەسەر سنوور لەگەڵ ئەفغانستان تەقەیان لە سێ گەشتیاری پاکستانی و شوفێرەکەیان کردووە"
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکردووە کە لەوکاتەی چەکدارەکان هێرشیان کردووەتە سەر گەشتیارەکان، ئەوان سەرقاڵی بەڕێکردنی کاتەکەیان بوون لە گەشتەکەیاند.
تائێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارییەتی خۆی لە ئەنجامدانی هێرشەکە رانەگەیاندووە و حکوومەتی پاکستانیش هیچ زانیارییەکی لەوبارەیە نەخستووەتە روو.
سەرچاوەکە ئاشکرایشی کردووە کە چەکدارەکان لە دوای ئەنجامدانی ئەو هێرشە بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتوون.