Emre Gürkan Abay
28 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 28 نیسان 2018
مۆسكۆ - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو، له مۆسكۆ پایته‌ختی رووسیا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زەریف كۆبووه‌وه.
به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی سێقۆڵی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا-ئێران-توركیا بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی قه‌یرانی سووریا و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی پێویسته بگیرێنه‌به‌ر بۆ داهاتوو، چاوش‌ئۆغڵو گه‌یشته مۆسكۆ.
له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا چاوش‌ئۆغڵو كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی له‌گه‌ڵ هاوتا ئێرانییه‌كه‌ی، محەمەد جەواد زەریف ئه‌نجامدا و، تیایدا هه‌ردوولا باسیان له بابه‌ته هه‌رێمییه‌كان كرد، به‌تایبه‌تی هاریكاری نێوان توركیا و ئێرانیان له بواره‌كانی ئابووریی و گه‌شتوگوزار و، قه‌یرانی سووریا.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ زەریف، چاوش‌ئۆغڵو كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی له‌گه‌ڵ هاوتا رووسییه‌كه‌ی، سێرگی لاجرۆڤ ئه‌نجامدا و، باسی له‌وه كرد كه په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانی توركیا و رووسیا رۆژ له دوای رۆژ باشتر ده‌بێت و، به‌یه‌كه‌وه كاری سه‌ركه‌وتوو ده‌كه‌ن له‌باره‌ی بابه‌ته هه‌رێمییه‌كان.
دوای كۆبونه‌وه دوو قۆڵییه‌كان، چاوش‌ئۆغڵو به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی سێقۆڵیی لەگەڵ هاوتا رووسیی و ئێرانییەکەی ده‌كات و، دواتر بۆ رۆژنامه‌نووسان ده‌دوێت.