Abdullah Shukur
27 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 28 ئاب 2017
تاران - AA
سینەمەکاری ئێرانی، ئیبراھیم خەلیلی لە شەڕ و پێکدادانەکانەکانی سووریا کوژرا.
بەپێی ھەواڵێکی ئاژانسی İSNAی ئێران، یەکێک لە فەرماندەکانی ھێزەکانی ملیشیای ئێرانی و ھاوکات سینەماکار، ئیبراھیم خەلیلی لە شەڕ و پێکدادانەکانی رۆژھەڵاتی شاری حەلەب کوژرا.
خەلیلی، رۆڵی لە فلیمێکی سینەمایی لەبارەی شەڕی نێوان عێراق و ئێران بە ناوی "ئیخراجییە" گێرابوو. کە لە ئێران لە ساڵی ٢٠٠٧ زۆرترین بینەری ھەبووە.
بەپێی ئاماژە نافەرمییەکان، نزیکەی دوو ھەزار و ٤٠٠ سەربازی ئێرانی لە شەڕ و پێکدادانەکانی سووریا کوژراون.