Emre Gürkan Abay
27 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 27 شوبات 2022
مۆسکۆ - AA
گوتەبێژی کرملین، دمیتری پێسکۆڤ رایگەیاند کە شاندی رووسیا گەیشتە شاری گۆمیل لە بێلاڕووس، بەمەبەستی دەستپێکردنی دانوستان لەگەڵ ئۆکراینییەکان و رووسیا لێرەدا ئامادەی کۆبوونەوەکانە.
دمیتری پێسکۆڤ لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان، زانیاری خستەڕوو سەبارەت بە ئەگەری دانوستانەکان لە بێلاڕووس لەگەڵ نوێنەرانی ئۆکراینا.
گوتەبێژی کرملین باسی لەوە کرد کە رووسیا ئامادەکاری کردووە بۆ دەستپێکی دانوستانەکان و رایگەیاند ''شاندی رووسیا کە پێکهاتووە لە نوێنەرانی وەزارەتی دەرەوە، وەزارەتی بەرگریی و ژمارەیەک دامەزراوەی دیکە گەیشتە شاری گۆمیل لە بێلاڕووس، بەمەبەستی دەستپێکردنی دانوستان لەگەڵ ئۆکراینییەکان".
گوتیشی: ''لایەنی رووسیا ئامادەی دانوستانە لە گۆمیل، ئێستا چاوەڕوانی ئۆکراینییەکان دەکەین''.