Emre Gürkan Abay
13 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 14 نیسان 2023
مۆسکۆ – AA
گوتەبێژی کرملین، دمیتری پێسکۆڤ بە پێویستی زانی دەریای رەش بۆ وڵاتانی هاوکەنار وەک "هەماهەنگی دەریایی" بمێنێتەوە و رایگەیاند: "دەریای رەش هەرگیز نابێتە دەریای ناتۆ".
دمیتری پێسکۆڤ لەهەمبەر لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا، دمیترۆ کوڵیبا کە رایگەیاندبوو "دەبێت دەریای رەش وەک دەریای بەڵتیک ببێتە دەریای ناتۆ" لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا لە مۆسکۆ پایتەختی رووسیا بە ئاماژەدان بەوەی کە دەریای رەش دەریایەکی هاوبەشە، گوتی: "پێویستە دەریای رەش بۆ وڵاتانی هاوکەنار وەک 'هەماهەنگی دەریایی' بمێنێتەوە. دەبێت دەریای هەماهەنگی و ئاسایشپارێزی بێت، هەروەها دەبێت ئاسایشپارێزییەکی دانەبڕاوی هەبێت".
گوتەبێژی کرملین، دمیتری پێسکۆڤ بە ئاماژەدان بەوەی کە لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا، دمیترۆ کوڵیبا لێکدژی لەخۆ دەگرێت، گوتی: "دەریای رەش هەرگیز نابێتە دەریای ناتۆ".