Dmitri Chirciu
22 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 22 کانوونی دووەم 2021
مۆسکۆ- AA
گوتەبێژی کۆشکی کرێملین، دمیتری پێسکۆڤ لە بارەی ئەو خۆپیشاندانانەی بڕیارە بۆ پشتیوانی کردن لە ئۆپۆزسیۆنی رووسی ئالێکسەندەر ناڤالنی ئەنجامبدرێن، لێدوانی بۆ رۆژنامەنووسان دا.
پێسکۆڤ، تیشکی خستە سەر ئەوەی ئەم خۆپیشاندانانە بێ مۆڵەتن و رایگەیاند: "لێرەدا تەنها یەک بژاردەمان هەیە کە ئەویش پابەندبوونە بە یاسا، بەتایبەت رێکخستنی خۆپیشاندانی نایاسایی و بەکارهێنانی چەواشەکاری بۆ بەشداری پێکردنی منداڵان و گەنجان لەو خۆپیشاندانانەدا مایەی قبوڵ نییە".
گوتەبێژی کۆشکی کرێملین تیشکی خستە سەر ئەوەی وەزارەتەکانی ناوخۆ و پەروەردەوە دەرباری ئەم هەوڵانە هۆشدارییان داوەتە هاووڵاتییان.
پێسکۆڤ وەڵامی بانگەشەکانی ناڤالنی دایەوە کە پڕوپاگەندەی ئەوەی بڵاوکردبووەوە سەرۆکی رووسیا، ڤلادەمیر پۆتین لە شاری گەلەنجیک کۆشکێکی گەورەی بۆ خۆی دروست کردووە و گوتی: "ئەم بانگەشانە دوورن لە راستییەوە و پۆتین لە شاری گەلەنجیک تەنها چەند خانوویەکی هەیە".
- دەستگیر کردنی ناڤالنی
ئالێکسەندەر ناڤالنی لە ٢٠ی ئابی ٢٠٢٠دا و کاتێک لە شاری تۆمسک-ی رووسیا بەرەو مۆسکۆ-ی پایتەخت بەڕێکەوت، لە کاتی گەشتەکەیدا باری تەندروستی تێکچوو و بەوهۆیەوە فڕۆکەکەی لە شاری ئۆمسک نیشتەوە.
دواتر ناڤانلی گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە و پزیشکەکان بانگەشەی ئەوەیان کرد کە لەڕێی تێکەڵ کردنی ماددەیەک بەو چایەی خواردوویەتییەوە ژەهرخوارد کراوە.
دواتر ناوبراو لە ٢٢ی ئابدا و لە رێی فڕۆکەیەکی تایبەتەوە لە شاری ئۆمسک-ی رووسیا-وە گواسترایەوە بۆ بەرلین-ی پایتەختی ئەڵمانیا، دوای وەگرتنی چارەسەری پێویست و کاتێک لە ١٧ی کانوونی دووەمدا لە ئەڵمانیاوە گەڕایەوە مۆسکۆ، دەستبەسەر کرا.