Muhammed Ali Kamal
17 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 17 ئاب 2020
مۆگادیشۆ - AA
لە مۆگادیشۆی پایتەختی سۆماڵ، بە ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر هۆتێلێک و دواتر پێكدادانی چه‌كداریی روویدا، بە پێی ئامارەكان له ئاكامی رووداوه‌كاندا ١٧ کەس گیانیان لەدەستداوە و، لانیكه‌م ٣٠ کەسیش برینداربوون.
بە پێی ئەو زانیارییانه‌ی ده‌ست په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتوون، هێرشێکی خۆکوژیی لە رێگەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە کراوەتە سەر هۆتێلێک لە کەناری لیدۆ لە مۆگادیشۆی پایتەخت و دوای تەقینەوەکەش پێکدادان روویداوە.
بە پێی ئامارەكان لە ئه‌نجامی په‌لاماره‌كه‌دا ١٧ کەس گیانیان لەدەستداوە و لانیكه‌م ٣٠ کەسی دیكه‌ش برینداربوون.
دوای رووداوه‌كان هێزه ئه‌منییه‌كان ره‌وانه‌ی شوێنی رووداوه‌كه كراون و له كاره‌كانی گه‌ڕان و رزگاركردندا، زیاتر له ٢٠٠ كه‌س رزگاركراون.
هاوكات رێكخراوی تیرۆریستیی ئه‌لشه‌باب، به‌رپرسیارێتیی ئەو کردەوه خۆكوژییه‌ی گرتە ئه‌ستۆ.