Meiramgul Kussainova
11 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 11 کانوونی دووەم 2022
نور سوڵتان - AA
عەلی خان سمایلۆڤ پۆستی سەرۆکوەزیرانی نوێی لە کازاخستان پێسپێردرا.
سەرکۆماری کازاخستان، قاسم جۆمەرت تۆکایێڤ لە میانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی وڵاتەکەیدا، کاندیدکردنی عەلی خان سمایلۆڤ-ی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران پێشکەش کرد.
سمایلۆڤ لەلایەن سەرجەم پارتە سیاسییەکانەوە پشتگیری کرا و بووە سەرۆکی ١٢مین کابینەی حکوومەت لە کازاخستان.
بەمجۆرە سمایلۆڤ کە پێشتر جێگری سەرۆکوەزیرانی کازاخستان بوو، دوای ئەوەی کابینەی حکومەتەکەی سەرۆکوزیرانی پێشوو، ئەسکار مامین لەژێر فشاری خۆپیشاندانەکانی کازاخستان، دەستی لە کار کێشایەوە بەشێوەیەکی کاتی سەرۆکایەتیکردنی حکوومەتی ئەو وڵاتەی گرتە ئەستۆ.