Mohammad Kara Maryam
26 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 27 ئەیلوول 2021
نور سوڵتان - AA
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، مستەفا شەنتۆپ بەمەبەستی بەشداریی کردن لە کارەکانی دەیەمین خولی کۆمەڵەی گشتیی پەرلەمانی وڵاتانی تورک زمان کە بڕیارە لە ٢٨ی ئەیلوول بەڕێوەبچێت، گەیشتە کازاخستان.
مستەفا شەنتۆپ لە فڕۆکەخەی نێودەوڵەتیی نور سوڵتان نزار باییڤ لەلایەن جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کازاخستان، بائول کازانیساف و باڵیۆزی تورکیا لە نور سوڵتان، ئەفەق ئەکیجی و باڵیۆزی کازاخستان لە ئەنقەرە، ئەبزال سابارباکوللی و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی کازاخستان پێشوازیی لێکرا.
جێی ئاماژەیە، ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی تورکیا و سەرۆکی کۆمەڵەی دۆستایەتی پەرلەمانی تورکیا کازاخستان و پەرلەمانتاری ئاک پارتی محەمەد عەلی جەوهەری یاوەری شەنتۆپ دەکەن لە لەسەردانەیەکەیدا بۆ کازاخستان.