جيهان

ژمارەی شەهیدانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە گەیشتە ١٠٣ کەس

لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززەی گەمارۆدراو، ١٦ ھاووڵاتی دیکەی فەڵەستینی شەھیدبوون، بەوەیش کۆی ژمارەی شەھیدانی ھێرشەکانی چەند رۆژی رابردوو بەرزبووەوە بۆ ١٠٣ کەس.

Mustafa Deveci  | 13.05.2021 - نوێکردنەوە : 14.05.2021
ژمارەی شەهیدانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە گەیشتە ١٠٣ کەس

Quds
قودس - AA

لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززەی گەمارۆدراو، ١٦ ھاووڵاتی دیکەی فەڵەستینی شەھیدبوون، بەوەیش کۆی ژمارەی شەھیدانی ھێرشەکانی چەند رۆژی رابردوو بەرزبووەوە بۆ ١٠٣ کەس.

لەمڕۆدا کە جیھانی ئیسلامی پێشوازی لە جەژنی رەمەزان دەکات، کەرتی غەززە بەردەوام لە لایەن سوپای ئیسرائیلەوە ھێرشی دەکرێتە سەر.

وەزارەتی تەندروستیی کەرتی غەززە، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە کە ١٦ ھاووڵاتی دیکە لە ئەنجامی ھێرشەکانی ئیسرائیل شەھیدبوون، بەوەیش کۆی ژمارەی ئەو کەسانەی لە ١٠ی ئایارەوە تا ئێستا لە کەرتەکە شەھیدبوون بەرزبووەوە بۆ ١٠٣ کەس.

لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە ٢٧ کەس لە شەھیدەکان منداڵن و ١١یان ئافرەتن و، ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە ٥٨٠ کەس.

بە ھۆی ھێرشە ئاسمانییەکانەوە دانیشتوانی کەرتی غەززە یەکەم رۆژی جەژنیان لە ماڵەکانیاندا بەسەر برد.

ھەروەھا بە ھۆی ھێرشەکانی ئیسرائیلەوە لە مزگەوتە گەورەکانی کەرتەکەدا نوێژی جەژن نەکرا.

- رووداوەکانی قودس و کەرتی غەززە

گرووپە شۆڕشگێڕە فەڵەستینییەکانی کەرتی غەززە، تا کاتژمیر شەشی ئێوارەی ١٠ی ئایار مۆڵەتیان دابووە ھێزەکانی ئیسرائیل بۆ ئەوەی لە مزگەوتی ئەقسا و گەڕەکی شێخ جەڕاح بکشێنەوە کە دەکەونە رۆژھەڵاتی قودس.

بەھۆی نەکشانەوەی ھێزەکانی ئیسرائیل، گرووپە فەڵەستینییەکان ژمارەیەکی زۆر مووشەکیان ئاڕاستەی ئیسڕائیل کرد.

دواتر سوپای ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنێکی چڕی بۆسەر کەرتی غەززە دەستپێکرد.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın