Ankara
ئەنقەرە - AA
ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)لە سەرتاسەری جیھان، شەش ملیۆن و ٩٠٠ ھەزاری تێپەڕاند.
بەپێی ئەو داتایانەی کە ماڵپەری "Worldometer" کە لەبارەی ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون و گیانلەدەستدان بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بڵاودەکاتەوە، ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە سەرتاسەری جیھان، شەش ملیۆن و ٩٠٠ ھەزاری تێپەڕاند.
زۆرترین ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بەو پەتا جیھانگیرە و گیانلەدەستدان بەو ڤایرۆسە لە ئەمریکا تۆمار کراون، بە جۆرێک یەک ملیۆن و ٩٧١ ھەزار و ٥٤ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
هەروەها ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تورکیا گەیشتە ١٦٨ ھەزار و ٣٤٠ کەس.
هاوکات ٣٩٩ ھەزار و ٢٨٦ کەس بەھۆی تووشبوون بەم ڤایرۆسەوە لەسەرتاسەری جیھان تا ئێستا گیانیان لەدەستداوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن